Accessibility links

محێدین پاڵانی: کۆمارییەکان و دیموکراتەکان هاوڕان لەسەر ئەوەی چین ئالنگاری هەرە بنەڕەتی ئەمەریکایە


جۆو بایدنی دیموکرات لە 20ی مانگی یەک سوێندی سەرۆکایەتی خوارد وبووە 46 هەمین سەرۆکی ئەمەریکا. لە ماوەی یەکەم هەفتەی لە نووسینگەیدا بایدن سەنگی خستەسەر هەڵوەشاندنەوە و هەڵگەڕاندنەوەی کۆمەڵێک لە بڕیاری سەرۆکایەتی و سیاسەتەکانی بەڕێوەبەریەتی سەرۆکی پێشوو دانۆڵد ترامپ و هەروەها ئاشکراکردنی پلانەکانی بۆ چارەسەری پەتای کۆڤید- 19، کێشەکانی ئابووریی،کۆچبەری، گۆڕانکاری ژینگە و سیاسەتی دەرەوە. ئەمە سەرەڕای بەهەبوونی زۆرینەیەکی ئاستەمی دیموکراتەکان لە هەردوو ئەنجوومەنی نوێنەران وسیناتدا، سەرۆک جۆو بایدن ڕووبەڕووی بەرهەڵستیەکی یەکجار زۆردەبێتەوە لە تێپەڕاندنی ئەجنداکەیدا.

هەروەها لەبواری سیاسەتی دەرەوەییدا کۆمەڵێک سەختی لەبەردەمدایە وەک پەیوەندییەکانی ئەمەریکا لەگەڵ ڕوسیا وچین وکێشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وبەتایبەتیش مەسەلەی ناوکی ئێران.

محیەدین پاڵانی بە بەرنامەی هەلەو واشنتنی دەنگی ئەمەریکای گوت ” لەڕاستیدا ولەئیستادا ئەگەر چاو لە نیەت وقسەکانی بەرێوەبەرایەتی ئێستای ئەمەریکا بکەین بەتایبەتی سەرۆک کۆمار، واپێدەچێت بەوقسانەی دەیکات هەم لەڕووی ئومێدەوارییەوە هەمیش لەڕووی ئەوەی کە چەندە پابەندە بەپرینسیپەکان وچۆن کێشەکان پێناسە دەکات. هەموو ئەوانە پێمان دەڵێن کە نییەتێکی زۆر ڕوونی هەیە کە ئەو ئیدارەیە بتوانێت بەگژ زۆربەی هەرەزۆری کێشەکاندا بەشێوەیەکی زۆرباش بچێتەوە وهەوڵ بدات لەماوەی ئەوچوارساڵەدا بێجگە لە کێشە ناوەخۆییەکان کە بەوتەی خۆیان لەدووای ڕووداوەکانی 6ی مانگەوە هاتنەپێش، بەشێوەیەک بیانەوێت زۆربەی هەرەزۆری کێشەکان لە نا یەکگرتوویی نێو ڕیزەکانی کۆمەڵگای ئەمەریکایەکانەوە بۆکێشە ئابووریەکانیان، بۆ مەسەلەی پەتای کۆرۆنا وهەروەها لەوەبەدەر گەرانەوە بۆسەر شانۆی جیهانی وبەدەستەوە گرتنی ڕێبەرایەتی کردنی دونیا، لەوڵامدانەوە بە کێشەکاندا و واپێدەچێت ئەو ئیدارەیە بەو قسانەی کە دەیکات لەهەموو ئەو ئاستانەدا بیری کردۆتەوە ودەیەوێت بەگژ بەرهەڵستی وسەختییەکاندا بچێت."

هەرچەندە بەڕێز پاڵانی دەشڵێت " بەڵام واقعی ڕەوشی جیهان پێمان دەڵێت ئەو خۆشی بینییانەی کە ئەوها دەخرێنە ڕوو داستانن لەوەی کە جۆورێک لەخۆشیبینی پێویستەبۆ کارکردن ووەرگرتنی متمانە لە چاوەڕوەنییەکانی خەڵکی. ئەوەی کە ئایا بەپێی ئەوخۆشیانە کارەکە ئاسان دەبێت؟ پاڵانی گوتی من پێموانیە کە کێشەکان ئەوەندە بچووک وئاسان بن کە بکرێت بەخۆشبینی چارەسەربکرێن. هەروەها بەرێوەبەرایەتی بایدن ناتوانێت بەگژ کێشەکاندا بچێت، چونکە زۆر لەکێشەکان لە قودرەتی ئەو بەدەرن. "

جا ئایا سەرۆکی نوێی ئەمەریکا جۆو بایدن دەتوابێت باوەڕی ومتمانەی جیهان بە ئەمەریکا دابین بکاتەوە؟ ئایا هەوڵەکەی بۆ نوێ کردنەوەی ڕیکەوتنی سەودا ناوکییەکەی ئێران سەردەگرێت؟ تا چەند کۆمارییەکان لە ئەم مەسەلەیەدا پشتیوانی دەکەن؟ ئەم پرسیارانەو زۆری دیکەش حەیدەر کەریم لە بەرنامەی هەلەو واشنتنی دەنگی ئەمەریکا لەگەڵ محیەدین پاڵانی چالاک وچاودێری سیاسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وئێران بنکە لە کەنەدا تاوتوێ دەکات.

please wait

No media source currently available

0:00 0:34:55 0:00


XS
SM
MD
LG