Accessibility links

وەزیری بەرگری ئەمەریکا ئەڵمانیا وەک شوێنێکی بەنرخ بۆ سەربازانی ئەمەریکا ناودێر دەکات


وەزیری بەرگری ئەمەریکا لۆید ئۆستن ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند ئەڵمانیا وەکو بنکەی سەربازانی ئەمەریکا بەرز ڕادەگرێت، ئەم وتەیەیشی دەبێتە هۆی ئەو گومانانەی کە ڕەنگە بڕیارەکەی بەڕێوەبەرایەتی پێشووی ترامپ بۆ کشانەوەی سەربازانی ئەمەریکا لەو وڵاتە پێچەوانە بکاتەوە. ئۆستن لە تەلەفۆنێکی سەرەتاییدا بۆ وەزیری بەرگری ئەڵمانیا ئانگرێت کرامپ-کارنباوەر، ئەو سەرنجانەی دا. کورتەیەک لەو پەیوەندیەی کە لە ماڵپەڕی وەزارەتی بەرگری بڵاوکراوەتەوە دەڵێت ئۆستن " سوپاسگوزاری خۆی بۆ ئەڵمانیا دەربڕی بۆ بەردەوامبوون لە خزمەتکردن وەک میواندارێکی گەورە بۆ هێزەکانی ئەمەریکا ، هەروەها خواستی خۆی بۆ دیالۆگێکی بەردەوام لە سەر هێزی ئەەمریکا لە ئەڵمانیا دەربڕی."

ساڵی ڕابردوو دانۆڵد ترامپ، سەرۆکی ئەو کاتەی ئەمەریکا فەرمانی دا بە کەمکردنەوەی ئەو هێزە سەربازییەی ئەمەریکا کە لە ئەڵمانیا دایناوە بە زیاتر لە 25٪ و پنتاگۆنیش خوێندنەوەی بۆ ئەنجامدانی کرد.

ئاژانسی دەنگوباسی ئەسۆشیەیتد ڕایدەگەیەنێت لە بەیاننامەکەی وەزارەتی بەرگری ئەڵمانیادا وەها باسی ئەو پەیوەندیەی تەلەفۆنییە کراوە کە ئۆستن" جەختی لەوە کردەوە کە ئەڵمانیا وەک وێستگەیەک زۆر بەنرخە و سەربازانی ئەمەریکا لێرە زۆر هەست بە ئاسودەیی دەکەن." هەروەها ڕایشیگەیاندووە " ئەمەریکا بەردەوامە لە تاوتوێکردنی مانەوەی هێزەکانی لە ئەڵمانیا وەک بەشێکی گرنگی ئاسایشی هاوبەش."

نزیکەی 34 هەزار سەربازی ئەمەریکا لە ئەڵمانیان، و هەروەها بنکە سەرەکییە لەشکرییەکانی ئەمەریکا وەکو بنکەی ئاسمانی ڕامستاین و بارەگای سەرکردایەتی ئەمەریکا بۆ ئەورپا و بۆ ئافریکاش لەوێن.

بەیاننامەیەکی ئەمەریکا دەڵێت ئۆستن باسی لە گرنگی ئەڵمانیا بۆ هاوپەیمانێتی ناتۆ کردووە و خواستی بۆڕاوێژی بەردەوام دەربڕیوە.

XS
SM
MD
LG