Accessibility links

کەسایەتی ناوداری هەوڵەکانی دژ بە کۆرۆنا لە ئافریکای باشوور بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانی لەدەستدەدات


ئافریکای باشوور پرسە بۆ مەرگی لەناکاوی جاکسۆن میتمبو وەزیری کابینە و ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی دەگێرێت، کە کەسایەتییەکی ناسراوبوو لە شەڕی وڵاتەکە دژ بە کۆڤید - 19 .

سەرۆک سیریل ڕامافۆسا ڕۆژی پێنجشەممە لە بەیاننامەیەکدا خەمباری خۆی ڕاگەیاند و گوتی تووشی شۆک و دڵتەنگی بوو بە مەرگی میتمبوی تەمەن 62 ساڵ کە بەهۆی ئاڵۆزیەکانی پەیوەندیدار بە کۆڤیدەوە کۆچی دوایی کردووە .

ئەو یەکەم ئەندامی کابینەی شەش ئەندامی ئافریکای باشوور بوو کە توشی کۆڤید-19 ببێت و بەهۆییەوە گیان لەدەستبدات.

میتمبو لە هەفتەی ڕابوردوو ڕایگەیاند لە کاتێکدا پشکنینی بۆ کرا بەهۆی ئازارێک لە سکیدا، دەرکەوت کە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.

مردنی ئەو لە کاتێکدایە کە ئافیکای باشوور ڕووبەڕووی شەپۆلی دووهەمی کۆڤید-19 بۆتەوە بەو ڤایرۆسەی کە گۆڕانکاری بەسەردا هاتووەو بڕوا دەکرێت زۆر خێراتر بڵاو ببێتەوە.

بە پێی ئامارەکانی نێوەندی لێکۆڵینەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی جۆنس هۆپکنس هەتا ئێستا ئافریکای باشوور زیاتر لە یەک ملیۆن و 300 هەزار حاڵەتی ڕاگەیاندووە و 39 هەزار و 500 کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

XS
SM
MD
LG