Accessibility links

بایدن پێشنیازی مانەوەی هەشت ساڵ دەکات بۆ کۆچبەران تا ببنە هاوڵاتی ئەمەریکایی


جۆو بایدن سەرۆکی هەڵبژێدراوی ئەمەریکا پلانی وایە لەیەکەم ڕۆژی بەڕێوبەرایەتیەکەیدا پڕۆژە یاسای کۆچ ئاشکرا بکات، بەو هیوایەی کە ڕێڕەوێکی هەشت ساڵە بۆهاوڵاتیبوون دابینبکات بۆ نزیکەی 11 ملیۆن کەس کە لە ئەمەریکادا دەژین بەبێ بوونی دۆخێکی یاسایی، ئەمەش پێچەوانەیەکی گەورەی سیاسەتە توندەکانی "کۆچ" ی بەڕێوبەرایەتییەکەی ترامپە.

ئەم رێکارە یاساییە بایدن دەخاتە سەر ئەو رێچکە سەرەکییەی ئەو بەڵێنە گەورەیەی کە بە دەنگدەرانی لاتین و کۆمەڵگا کۆچبەرەکانی دیکەی دابوو، دوابەدوای چوار ساڵ لەسیاسەتی کۆتوبەندو سنوردارکردن و گێڕانەوەی بەکۆمەڵ کە لەلایەن سەرۆک دانۆڵد ترامپەوە لەئارادابوو. بەمەش یەکێک لەخێراترین ڕێگاکان دابیندەکات بەبێ هیچ گرتنەبەری رێوشونێکی یاسایی بۆ ئەو کەسانەی کە بەبێ باری یاسایی دەژین بۆ ئەوەی ببن بە هاوڵاتی ئەمەریکایی. بەڵام شکستی هێنا لە گرتنەبەری رێوشێنە یاساییەکان بۆ دابینکردنی باشترکردنی ئاسایشی سنورەکان کە زۆرێک لەکۆمارییەکان پەسەندیدەکەن، ئەمەش وادەکات تێپەربوونی بە کۆنگرێسێکی دابەشبوو "کە ژمارەی نوێنەرانیان هێندە لەیەک دوور نین" بخاتە گومانەوە.

پێشبینی دەکرێت ئەو پڕۆژەیاسایە پێکهاتبێت لەسەدان لاپەڕە، وابڕیارە ڕۆژی چوارشەممە پاش ئەوەی بایدن سوێندی دەستوری دەخوات و بەڕێوبەرایەتییەکە وەردەگرێت رایبگەیەنێت؛ ئەمەش بەپێی وتەی کەسێکی شارەزا لەیاساکەدا بەڵام بەبێ ئەوەی ناوی خۆی ئاشکرابکات و گفتوگۆی لەسەر بکات.

بایدن وەک کاندیدێک، هەڵوێستەکانی ترامپی سەبارەت بە کۆچ بە "هێرشێکی بێ وچان" ناوبرد بۆ سەر بەهاکانی ئەمەریکا و گوتی ئەو " پاشەکشێ بە زیانەکان دەکات " لە کاتێکدا بەردەوام دەبێت لەپاراستنی سنوورەکان.

لە سایەی ئەو یاسایەدا ئەوانەی لە ئەمەریکا دەژین هەر لەیەکی مانگی یەکی ساڵی 2021ەوە ئەوانەی کە دۆخێکی یاساییان نیە ماوەی پێنج ساڵیان دەبێت بۆ وەدەستهێنانی مانەوەی کاتی یان پێدانی گرین کارت، جائەگەر لەپشکنینی باری کەسێتی دەربچن و باج بدەن و پێداویستییە بنەڕەتییەکانی دیکە جێبەجێبکەن ئەوا تەنها ماوەی سێ ساڵ دەخایەنێت بۆئەوەی شوناسنامەی هاوڵاتیبوون بەدەستبهێنن ئەگەر بڕیاری ئەوە بدەن بببن بە هاوڵاتی ئەمریکی.

بۆ هەندێک لە کۆچبەران پرۆسەکە خێراتر دەبێت ئەو کەسانەی کە ئێستا گەنجن و بە نایاسایی بە منداڵی هاتونەتە ئەمەریکا، هەروەها کرێکارانی کشتوکاڵ و ئەو کەسانەی کە لە باری پاراستنی کاتیدا بوون تێکڕا دەستبەجێ گرین کارتیان بۆ ئامادە دەکرێت، ئەگەر کاربکەن یان لە قوتابخانە بن یان مەرجەکانی دیکە جێبەجێبکەن.

پڕۆژە یاساکە گشتگیر نییە وەک دواییەمین چاکسازی گەورە لەکاروباری کۆچدا لەو سەروەوختەدا کە بایدن جێگری سەرۆک بوو لەبەڕێوبەورایەتییەکەی ئۆبامادا.

بۆ نموونە، لایەنێکی تۆکمەی ئاسایشی سنوور لەخۆ ناگرێ، بەڵکو داوای دانانی ستراتیتیجەکان دەکات. هەروەها دامەزرێنەری کڵێشەیەک نیە سەبارەت بە هاتنی میوانی نوێ یان بەرنامەکانی ڤیزای دیکەی هاتنەناوەوە بۆ ئەمەریکا.

هەندێک لە هۆکارە ڕیشەکانی کۆچکردن لەئەمەریکای ناوەڕاستەوە بۆ ولایەتە یەکگرتووەکان چارەسەردەکات و کۆمەکێک بۆ گەشەی هێزی کار و فێربوونی زمانی ئینگلیزی دابین دەکات.

چاوەڕوان دەکرێت بایدن رێوشوێنی جێبەجێکاری خێرا ئەنجام بدات بۆ پێچەوانەکردنەوەی هەڵوێستەکانی دیکەی ترامپ کە پەیوەندی بە کاروباری کۆچەوە هەیە؛ لەوانە کۆتایهێنان بە قەدەغەی هاتنی هاوڵاتیانی چەندین وڵاتی زۆرینە موسوڵمان.

لەسەروەختی هەڵبژاردنە سەرەتاییەکەی دیموکراتەکاندا، بایدن بە بەردەوامی کاری کۆچی بە یەکێک لە کارەبەراییەکانی "ڕۆژی یەکەم"ی ناودەبات، ئاماژە بە کۆمەڵێک لە دەسەڵاتەکانی جێبەجێکردن دەدات کە دەتوانێت پشتیان پێببەستێت بۆ پێچەوانەکردنەوەی سیاسەتەکانی ترامپ.

هاوپەیمانەکانی بایدن و هەتا هەندێک لە کۆماریکانیش کۆچیان وەک کێشەیەکی سەرەکی دیاریکردووە کە بەڕێوبەرایەتی نوێ دەتوانێت زەمینەی هاوبەش بدۆزێتەوە لەگەڵ "میچ مەکانێڵ" ی سەرۆکی ئەنجومەنی سینات و ژمارەیەکی پێویست لەسیناتۆرە کۆمارییەکانی دیکە بۆ خۆلادان لەو گرفتەی کە دەیان ساڵە بەڕێوبەرایەتییەکانی هەردوو حیزبەکەی بێزارکردووە .

ئەو جۆرە بردنەوە گەورەیە - تەنانەت ئەگەر چارەسەرێکی نێوەندگیرانەش لەخۆبگرێت بابەتێکی زۆر گرنگ دەبێت – لەکاتێکدا بایدن لە کۆنگرێسێکدا کە زۆر نزیک لەیەکەوە دابەشبوون بەدوای سەرکەوتنە یاساییەکاندا دەگەڕێت، لەکاتێکدا کۆمارییەکان بەدڵنیاییەوە بەڕەنگاری کارەبەراییەکانی دیکەی بایدن دەوەستنەوە کە بریتین لەپاشەکشێکردن لەهەندێک لە کەمکردنەوەی باجەکانی 2017ی پارتی کۆماری و زیادکردنی خەرجییە فیدراڵییەکان .

بایدن وەک کاندید گەیەشتە ئەوەی کە بڵێت بەڕێوبەرایەتییەکەی ئۆباما زۆر توند بوو لە سنوداشکردنەوەی سەختگیرانەی کۆچبەران.

XS
SM
MD
LG