حکومەتی ئەمەریکا لە ماوەی نزیکەی 70 ساڵدا یەکەم سزای مەرگی بۆ ژنە زیندانییەک جێبەجێ کرد.
لیسا مۆتگەمری سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە لە زیندانێکی فیدراڵی لەتێری هۆد، ئیندیانا سزای مەرگی جێبەجێ کرا.
ژمارەیەک ئاستەنگی یاساییی بۆ هەوڵی ڕاگرتنی جێبەجێکردنی ئەو سزایە بە بڕیارێکی دادگای باڵا ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە کۆتایی پێهات، کە بڕیاری دا دەتوانرێت سزاکە جێبەجێ بکرێت.
مۆتگەمری لە ساڵی 2007 تاوانبار کرا بە خنکاندنی ژنێکی دووگیان و دڕینی سکی ژنەکەو دەرکردنی منداڵەکەی. ئەو منداڵەکەشی دزیبوو و هەوڵیدابوو بە منداڵی خۆی لەقەڵەمی بدات.
تیمە یاساییەکەی دەڵێن ئەو کاتێک منداڵ بووە ڕووبەڕووی " توندوتیژی سێکسی" بووەتەوە، دەستدرێژی سێکسی بەکۆمەڵی کراوەتە سەر، بەبەردەوامی ترسێندراوەو کاریگەری کێشەی دەروونی خێزانەکەی لەسەر بووە.
کەیلی هێنری پارێزەری لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند بڕیاری جێبەجێکردنی سزای مەرگ بەسەر مۆتگەمریبڕیارێکی " توندوتیژ ، نایاسایی و بەکارهێنانی دەسەڵاتە بە شێوەیەکی ناپێویست."
هێنری گوتیشی " ئەمشەو ناشرینی بەڕێوەبەرایەتییەکی شکستخواردوو بە تەواوەتی دەرکەوت، هەمو ئەوانەی دەستیان هەبووە لە جێبەجێکردنی سزای مەرگی لیسا مۆتگەمری پێویستە شەرمەزار بن."
وەزارەتی دادی ئەمەریکا ڕایگەیاند، کە لەسێدارەدانەکە "بەپێی سزای پایتەخت بە کۆی دەنگ لەلایەن دەستەی سوێندخوێنەرانی فیدراڵییەوە پێشنیارکراوە و لەلایەن دادگای ناوچەی ئەمەریکا بۆ ناوچەی ڕۆژئاوای میسۆری پەسەندکراوە".
مۆتگەمری 11 هەمین زیندانیی فیدراڵییە لە مانگی 7 وە لەوەتای سەرۆک دانۆڵد ترامپ بڕیاری دەستپێکردنەوەی سزای مەرگی پاش 17 ساڵ لە ڕاگرتنی نوێکردەوە، سزا بدرێت.
بڕیاربوو دوو سزای مەرگی تر لەم هەفتەیەدا جێبەجێ بکرێن، بەر لە کۆتایی هاتن بە تێرمی سەرۆکایەتی ترامپ، بەڵام دادگای فیدڕاڵی لە واشنتن هەردووکیانی ڕاگرت بەهۆی ئەوەی زیندانییەکان توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.