مەکسیک بووە نوێترین وڵاتی کە ڤاکسینی دژە کۆرۆنای کۆمپانیای دەرمانسازی ئەسترازنێکا پەسەند بکات.
وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە مارسێلۆ ئەبرارد ڕایگەیان حکومەت بەکارهێنانی خێرایی ئەو ڤاکسینەی لە ڕۆژی دووشەممە پەسەند کردووە گوتیشی " بەرەهەمهێنانی ڤاکسینەکە زۆر زوو لە مەکسیک دەستپێدەکات." پێش ئەسترازنێکا مەکسیک تەنها ڤاکسینەکەی فایزەر-بایۆنتێکی پەسەند کردبوو.
تاقیکردنەوەکانی قۆناغی دوایی ڤاکسینەکەی ئەسترازنێکای ئۆکسفۆرد دەریخستووە ئەم ڤاکسینە لە %70 کاریگەری دژ بە کۆڤید-19 هەیە. و ڕێژەی کاریگەری بۆ ئەو بەشداربووانەی تەواوی بەشەکانیان لێدراوە لە %62 بووە، بەڵام چەند تاقیکردنەوەیەکی جودا دەریخستووە کە کاریگەرییەکەی %90 دەبێت کاتێک چەند هەفتەیەک پاش وەرگرتنی تەواوی بەشەکە، نیوبەشی تریش وەربگیرێت.
ئەم ڤاکسینە وەکو ئەوەی فایزەر-بایۆنتێک نییە کە پێویستە لە کەشێکی ئێجگارساردی 70 ژیر پلەی سەدی دابنرێت، ئەمەیان دەشێت لە کەشێکی ئاسایی 2 بۆ 8 پلەی سەدی دابنرێت ئەمەش ئاسانترە بۆ گواستنەوەی بۆ خەڵکی لە ناوچە دووردەستەکانی وڵاتە هەژارەکاندا.
ئەم ڤاکسینە لە هیندستان و ئەرجانتینیش پەسەند کراوە.