Accessibility links

بەریتانیا جارێکی تر نەخۆشخانە کاتییەکان دەکاتەوە و خوێندنگا سەرەتاییەکانی لەندەن دادەخات


بەریتانیا جارێکی تر ئەو بنکە تەندروستیانەی کردۆتەوە کە لە سەرەتای پەتای کۆڤید-19 دروست کرابوون و خوێندنگا سەرەتاییەکانی لەندەنی ڕۆژی هەینی داختست بە مەبەستی ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەویە جۆرە گۆڕاوەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە زۆر خێراتر بڵاودەبێتەوە.

لە کاتێکدا لە ماوەی چوار ڕۆژی ڕابوردوودا ڕۆژانە زیاتر لە 50 هەزار حاڵەتی کۆڤید-19 ڕادەگەیەندرێت، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ڕایگەیاندووە ئامادەکاری دەکات بۆ شیانی نەخۆشی زیاترو ئامادەکردنی جێگەی زیاتر لە نەخۆشخانەکاندا.

ئەم ڕاگەیاندنە چەند ڕۆژێک پاش ئەوە دێت کە نەخۆشخانەی ڕۆیان لە لەندەن بە ئیمەیلێک ستافەکانی ئاگادار کردەوە لە ئێستادا لە " ڕەوشێکی کارەساتاوی تەندروستی"دان و ناتوانن خزمەتگوزاری ئاستبەرز دابەین بکەن.

لە کاتێکدا پایتەختی ئەو وڵاتە یەکێکە لە شوێنەکانی کە بە زۆرترین شێوە جۆرە گۆڕاوەکەی ڤایرۆسەکە کاریتێکردووە کە شارەزایان دەڵێن لە سەدا 70 زیاتر بەبەراورد لەگەڵ جۆری پێشووتری بڵاو دەبێتەوە، حکومەت بڕیاریشی داوە هەمو خوێندنگا سەرەتاییەکانی لەندەن دابخرێن، ئەمەش پێچەوانەی ئەو بڕیارەیە کە دوو ڕۆژ لەمەوبەر درا.

XS
SM
MD
LG