Accessibility links

شیکاران دەڵێن: پەتاکە گرنگیی هەواڵی متمانەپێکراو دەخاتەڕوو


پسپۆڕانی بواری میدیا دەڵێن پەتای کۆڤید -19 کاریگەری لەسەر میدیا لە جیهاندا هەبووە، بە زیادکردنی سانسۆر و هەراسانکردنی رۆژنامەوانان لە زۆرێک لە وڵاتاندا. بەڵام هاوکاتیش پەتاکە هوشیاری نوێبوەوەی خستەڕوو سەبارەت بە گرنگیی راپۆرتکردنی متمانەپێکراو.

لە میانەی کۆنفرانسی جیهانی لە دەمێکی پێشوەختی ئەم مانگەدا بۆ ئازادی رۆژنامەوانی پانێڵەکە ئاماژەی بەوەکرد کە سەرچاوەکانی هەواڵ بە ناچاری کارەکانیان لەدەستدا، هێرشکردنە سەر رۆژنامەوانان و بڕێکی زۆر لە هەواڵی چەواشەکاری وەک ئاستەنگی سەرەکی بوون لە ساڵی 2020 بۆ پیشەسازی هەواڵ .

ێشبێرهوشبێرگ ؛ بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بۆ پشتیوانی نێودەوڵەتی لە میدیا کە رێکخراوێکی بنکە لە دانیمارکە و لە پێناو دەستکەوتی دارایی کارناکات گوتی ئێستا لەهەموو کات زیاتر پێویستایمان بە زانیاری متمنانەپێکراو هەیە. ئەوەی لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا بڵاوکرایەوە وەک بەشێک لە ئاماژەی پانێڵەکە گوتی ؛ پێویستی بۆ هەواڵی متمانەپێکراو، هاوڵاتیانی لەمەڕ بایەخ و گرنگیی زانیاری متمانەپێکراوی بەئاگاهێنایەوە .

هاوکاتی ئەوەی هەندێک رێکاری تەنگەتاویی وەگەڕخرا بۆ کۆتۆپێوەندکردنی میدیا لە سەرەتای ئەم مانگەدا، رێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ پشتیوانیکردن لە میدیا ، ئەوەی پشتیوانی لە میدیای خۆجێی لەو وڵاتانەی شەڕ و نائارامی کاریگەری تێکردوون ، هانای بۆ هاوبەشانیان برد بۆ وەرگرتنی روانگەکانیان لەسەر ئەوەی دووچاری دەبنەوە.

هۆشبێرگ ؛ بە دەنگی ئەمەریکای گوت ؛ ئێمە بەتەواوی هەستمان بە گرنگیی تێگەیشتن لە چۆنیەتی کاریگەری کۆڤید-19 بە رێگای جیاواز لەسەر رەوشی هاوبەشانمان کردووە: لەسەر پلاتفۆرمەکانی میدیا هەروەها پلاتفۆڕمی نوێی میدیا لەسەر ئۆنلاین ، کاریگەری کۆڤید -19 لەسەر ئازادی رادەڕبڕین و هەروەها لەسەر رێکخراوەکانی ئازادی رۆژنامەوانیش.

دەرئەنجامەکانی رێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ پشتیوانیکردن لە میدیا ئاڕاستەی باش وخراپی بۆ میدیا خستەڕوو، لەوانە زیادبوونی بینەران و گوێگرانی و داواکاری بۆ زانیاری لێکۆڵینەوە لە راستیەکان، بەڵام هاوکات هەوڵەکانیش بۆ سەپاندنی سانسۆرکردن یان رێگری کردن لە راپۆرتکردنی هەواڵی گرنگی پیشاندا .

ێشبێرهوشبێرگ ؛ بەڕیوەبەری جێبەجێکار بۆ پشتیوانی نێودەوڵەتی لە میدیا گوتی ؛ ئێمە دەسەڵاتدارانی وڵاتانمان بینیوە کە پەیجەکانی ماڵپەڕەکان بەربەستدەکەن ،ئەواانەی زانیاری واقعی جیاواز بڵاودەکەنەوە ، هەروەها لەراگرتنی پەخشی کەناڵەکان و رادیۆ و هەروەها کەناڵەکانی ئۆنلاین بەدیکراوە ، ئەوانەی وا هەوڵدەدەن زانیاری راستەقینە بڵاودەکەنەوە و هەروەها لێسەندنەوەی مۆڵەتی کاریکردنیان. بەڵام هۆشبێرگ بە دەنگی ئەمەریکای گوت ؛ رێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ پشتیوانیکردن لە میدیا زیادبوونێکی هێدی هێدی متمانەکردن بە میدیا و کۆمەڵگەی سیڤیلی بەدیکردوە ، ئەمەش هاوکاتی ئەوەی هاوڵاتیان بەدوای ئەو زانیاریانەدا دەگەڕان کە نەیاندەتوانی لە دەسەڵاتارانی وەرگرن.

مانەوەی میدیا

پشتیوانی لە پیشەسازی میدیا، کە دووچاری لەدەستدانی کارەکانیان و داخستن بوونەتەوە لە میانەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا ، بەشێکی سەنگی پرۆژەیەکی جودایە لەلایەن رێکخراوی یۆنیسکۆ و کۆمەڵەی جیهانی بۆ بڵاوکارانی هەواڵ .

رێکخراوەکان لە راگەێندراوێکی هاوبەشدا گوتیان ؛ هاوکاتی ئەوەی جیهان بەردەوامە لە بەگژداچوونەوەی پەتای کۆڤید -19 و کاریگەریەکانی ، هاوکات لەناوبردنی رۆژنامەگەری لە چەندان لە وڵاتانی جیهان ، هەڕەشەیەکی روو لەهەڵکشاوە بەوەی ئاستەنگەکانی هەنووکە دەباتە خاڵێکی وەرچەرخان. .

گای بێرگەر بەڕێوەبەری ئازادی رادەربڕین و گەشەکردنی میدیا لە رێکخراوی یونیسکۆ بەدەنگی ئەمەریکای گوت ؛ پرۆژەکە وەڵامدانەوەیەکە بۆ ئاستەنگەکانی رووبەڕوی میدیا دەبنەوە ئەوەی پەیوەستە بە شێوازی سیستمی ژینگەی دیجیتاڵی بەرهەمهێنراو ، لەهەموو ئەوانە گرگتر کاریگەری پەتاکە لەسەر ئابووریەکانی جۆجێی.

رێکخراوەکان لە ئایندەدا پێکەوە کاردەکەن بۆ وتوێژکردن لەسەر ئەو ئاستەنگانەی دووچاری دەزگاکانی راگەیاندن دەبنەوە و وتوێژکردن لەسەر چارەسەرەکان و راسپاردەکانی سیاسەتەکانی وڵاتان بۆ چۆنیەتی باشتر پشتیوانیکردن لە میدیا.

گای بێرگەر گوتیشی کە پرۆژەکە زنجیرەیەک لە سەرچاوەکانی هەواڵ دەگرێتەوە لەوانە ؛ پەخشکردن ، رادیۆیی کۆمەڵگەیی و ماڵپەڕەکانی هەواڵ ، هەروەها پرۆژەکە بەپلەی یەکەم سەنگدەخاتە سەر وڵاتانی بەرەو رسکانچوو لە ئەفریکا ، ئەمەریکای لاتینی و هەروەها لە ئاسیا.ناوبراو ئاماژەی بەوەکرد کە ئێمە بایەخ بە بازار و گوێگران وبینەران و هەروەها رێساکان دەدەین ، گوتیشی ئەوان بەنیازن لێکۆڵینەوەکە لە یەکەم نیوەی ساڵی 2021 تەواوبکرێت .

گای بێرگەر بەڕێوەبەری ئازادی رادەربڕین و گەشەکردنی میدیا لە رێکخراوی یونیسکۆ گوتی؛ کارەکە سیاسەتی راسپاردەی لێدەکەوێتەوە بۆ باشترین شێوازەکانی کارکردن بۆ گەشەکردنی بەشی راگەیاندن ، ئەو مەرج و رێکارانەی پێویستن بۆ گەشەکردنی میدیا بۆ ئەوەی ئەوان بتوانن بەردەوام بن لە بەجێگەیاندنی رۆڵی کۆمەڵگەییان بۆ دابینکردنی هەواڵی متمانەپێکراو بۆ هوڵاتیان.

گای بێرگەر گوتی؛ رێکخراوی یونیسکۆ پێکەوە لەگەڵ گروپێکی کارکردن لە سایەی کۆڕبەندێک بۆ زانیاری و دیموکراسی ئەوەی قەوارەیەکی نێودەوڵەتیە و لەلایەن چەند رێکخراوێکی سەربەخۆ وە دامەزێرندراوە بۆ ئەو مەبەستە کاردەکات و هەروەها چەند دەستپێشخەریەکی دیکە لەسەر هەمان مەسەلە کاردەکەن ، هەربۆیە هاریکاریکردن کارێکی ژیرانەیە. بێرگەر گوتیشی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا گرنگی دڵنیابوون لە مانەوەی میدیا خۆجێیەکانی دووپاتکردوەتەوە. ناوبراو گوتیشی بەهزری من هەندێک لەو میدیایانەی کاریان لەگەڵدا دەکەین ، هەستێکی نوێی تەوایان سەبارەت بە ئامانجەکە بەدەستهێناوە. ئاماژەی بەوەشکرد کە هەبوونی میدیای سەربەخۆ لە سەروبەندی قەیرانێکی لەم جۆرە ( پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا)،ئەوپەڕی گرنگ و پڕ بایەخە.

سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا

نوسەر: ئەنیتا مارتەر ئاشتن

XS
SM
MD
LG