Accessibility links

لە سان فرانسیسکۆ ڕێوشوێنی نوێ بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆڤید 19 دەگیرێتەبەر


شاری سان فرانسیسکۆ لە ستانی کالیفۆرنیای ئەمریکا قەدەغەکردنی هاتوچۆ و ڕێوشوێنی تریش لە ڕۆژی دووشەممەوە دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە بەهۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی تووشبوون بە پەتای کۆنا.

لۆندن برێد، شارەوانی شاری فرانسیسکۆ دەڵێت ئەو دوکان و بازاڕانەی سەرەکی نین دادەخرێن و لە شەویشدا قەدەغەکردنی هاتوچۆ دەسەپێندرێت تا کاتژمێر 5 بەرەبەیان، دەشڵێت ئەم ڕێوشوێنە نوێیانە تا ڕۆژی 21ی مانگی 12 بەردەوام دەبن.

شارەوانی ناوچەی سان ماتیو، کە دەکەوێتە نزیک شاری سان فرانسیسکۆ، ئەم ڕێوشوێنە نوێیانە دەیگرێتەوە.

برێد لە تۆڕی کۆمەڵاتی تویتەر نوسیویە "ئێستا مەترسیدارترین کاتە کە ڕووبەڕوومان دەبێتەوە هاوکاتی بڵاوبوونەوەی ئەم پەتایە، سەفەر مەکەن، گردبوونەوەی بە کۆمەڵتان نەبێت. دەبێت کۆنترۆڵی ئەم ڕەوشە بکەین، ناکرێت هەوڵەکان فەرامۆش بکەین و ڕێژەی ئەم پەتایە بەم شێوەیەی ئێستا بێت."

هاوکات کاربەدەستانی تەندروستی لە شاری لۆس ئەنجلز ی ستانی کالیفۆرنیا، لە ڕۆژی هەینییەوە زۆربەی گردبوونەوە گشتی و تایبەتەکانی بۆ ماوەیەکی کاتی ڕاگرتووە. لەم شارەشدا بەرزبوونەوەیەکی بەرچاو هەیە لە ژمارەی تووشبوواندا بە پەتای کۆرۆنا.

ئەمریکا لە هەموو وڵاتێکی جیهان زیاتر زیانی گیانی لێکەوتووە بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆناوە.

ئامارە فەرمییەکانی زانکۆی جۆن هۆپکینز دەڵێت "تا ئێستا نزیکەی 265 هەزار کەس لە ئەمریکا بە کۆڤید 19 گیانیان لە دەستداوە."

XS
SM
MD
LG