Accessibility links

بایدن کار لەسەر گواستنەوەی دەسەڵات دەکات


جۆو بایدن سەرۆکی هەڵبژێدراوی ئەمەریکا هەڵبژاردەی خۆی ڕان کلاینی بۆ سەرۆکی ستافی کۆشکی سپی دیاریکرد کە بۆ ماوەیەکی درێژ ڕاوێژکاری خۆی بووە.

کلاین سەرۆکی ستافی بایدن بوو لە سەردەمی بەڕێوبەرایەتی سەرۆک ئۆباما هەر ئەو کاربەدەستەش بوو کە ئۆباما کردی بە بەرپرسی کاروباری وەڵامدانەوەی ئەمەریکا بۆ بەڕنگاربوونەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئیبۆلا لەساڵی 2014 دا.

بایدن لە بەیاننامەیەکدا ڕۆژی چوارشەممە گوتی "ئەزموونی قووڵ و هەمەجۆور و توانای ئەو بۆ کارکردن لەگەڵ خەڵکانی سەرجەم لایەنە سیاسیەکان بە دیاریکراوی ئەو شتەیە کە من لە سەرۆک ستافێکی کۆشکی سپی پێویستم پێیەتی لەسەروەختی ئەم قەیرانانەدا و دووبارە پیکەوە گرێدانەوەمان."

کلاین ئەم دامەزراندنە نوێیەی بە "شەرفمەندی تەوای ژیانی" ناوبرد.

بایدن بەردەوامە لەکۆبوونەوە لەگەڵ ڕاوێژکارەکانی قۆناغی گواستنەوەی بەڕێوبەرایەتییەکەی کە پسپۆڕانی شارەزا لەخۆدەگرێت و ئاشنان بەو پرسانەی کە بەڕێوبەرایەتییەکەی هەر لەسەرەتاوە رووبەڕووی دەبێتەوە، هەروەها پلان دادەڕێژێت بۆ سەرپەرشتیکردنی حکومەتی ئەمەریکا هەر لە 20 ی مانگی یەکی ساڵی داهاتوەوە کە رادەسپێردرێت بەو ئەرکە.

براوەی هەڵبژاردنی 3 ی مانگی 11 ی ئەمساڵ بایدن چەندین ڕاوێژکاری دیاریکردووە بۆئەوەی چاوبخشێننەوە بە ئاژانسەکانی سەرتاسەری حکومەتەکەدا. ئەو ڕۆژی سێشەممە رایگەیاند کە دەتوانرێت چەند دامەزراندنێکی سەرەکی رابگەیەنێت بەرلە پشووی ساڵانەی سوپاسگوزاری ئەم ساڵ واتە تا 26 ی مانگی 11 .

ترامپ لەهەوڵی رەتکردنەوەی دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکەدایە.

وادیارە سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ دانی نەناوە بە دۆڕاندنی ئاشکرای بە بایدن لە هەڵبژاردنە نیشتمانییەکەی هەفتەی ڕابردووداو چەندین داوای یاسایی تۆمار کردووە لەسەر دەرئەنجامەکانی ئەو ولایەتە سەرەکیانەی کە گۆڕەپانی یەکلاییکردنەوەی هەڵبژاردنەکە بوون.

تا ئێستاکە لەگەڵ کەمی بەڵگەکاندا سەرۆک ترامپ ئیدیعای ئەوە دەکات کە باجی هەڵبژاردنەکە دەدات بەهۆی پیشلکارییەکانی دەنگدان و ژماردنی دەنگەکانەوە، داوای هەڵوەشاندنی سەرکەوتنەکەی بایدن دەکات و راگەیاندنی ئەوە دەکات کە گەڕی دووەمی چوار ساڵی دیەکی کۆشکی سپی بردۆتەوە.

بەڵام سەرباری ئەوە تا ئێستا دادوەرەکان هەموو داواکانی ترامپیان رەتکردۆتەوە، هەرچەندە هێشتا شکایەتی دیکەش ماوە چاویپیادابخشێننەوە. شیکەرەوەکانی هەڵبژاردنەکانی دەنگی ئەمەریکا و ئاژانسەکانی دیکەی دەنگوباسان چاوپێکەوتنیان لەگەڵ کراوە و دەڵێن پێیانوانییە راگەیاندنی بایدن بۆ سەرکەوتن پێچەوانە بکرێتەوە .

بەپێی ژماردنی دەنگدانی نافەرمی ، بایدن زیاتر لە 270 دەنگی ئیلکترۆڵ کۆلێج (دەنگی نوێنەران)ی بەدەستهێناوە کە ئەنجامی کێبڕکێکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکا دیاریدەکات. هەروەها بایدن لە هەژمارکردنی دەنگەکاندا لەدوو ویلایەتی دیکەش لەپێشەوەیە جۆورجیاو ئەریزۆنا، کە سەرئەنجام 306 لەبەرامبەر 232 ی دەنگی ئیلیکترۆڵی کۆلێجی هەڵبژاردنی پێببەخشێت.

دەرئەنجامی ئەگەری کۆتایی ئەلیکترۆڵ کۆلیجی دەنگەکانی بایدن هەمان ئیلکترۆڵ کۆلێجی ساڵی 2016 دا کاتێک ترامپ بردییەوە، بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو هیلاری کلینتۆنی دیموکرات شکستی هێنا.

پیرۆزبایی سەرکردەکان لە سەرتاسەری جیهاندا

سەرکردەکانی هاوپەیمانی ئەمەریکا لە ئەوروپا، لەوانە بۆریس جۆونسۆنی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا و ئەنگێلا مێرکل ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، پیرۆزباییان لە بایدن کرد بەبێ گوێدان بە ئیدیعاکانی سەرۆک ترامپ کە دەڵێت دوواجار ئەو دەیباتەوە. بایدن درەنگانی چوارشەممە قسەی لەگەڵ رێبەرانی ئوسترالیا و ژاپۆن و کۆریای باشوریش کرد.

بایدن ڕۆژی چوارشەممه سەردانی یادگەی قوربانیانی جەنگی کۆریای له فلادلفیا کرد بەبۆنەی یادی جەنگاوەرە دێرینەکانەوە.

ترامپیش سەردانی گۆڕستانی نیشتیمانی ئارلینگتۆنی لە نزیک واشنتن کرد. ئەمە یەکەمین دەرکەوتنی جەماوەری ترامپ بوو لە ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردۆوە، کاتێک زنجیرە دەنگۆیەکی بێ بنەمای سەبارەت بە ساختەکاریی بەربڵاوی هەڵبژاردنەکە بڵاوکردەوە.

ترامپ بەردەوام بووە لە سکاڵاکانی لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردن لە تویتەر، ئەو لێدوانانەی کۆماریخوازەکانی بڵاوکردەوە کە پشتگیری لە ئیدیعاکانی دەکەن کە ساختەکاریی لە بردنەوەکەی کراوە.

زۆربەی ئەمریکییەکانیش بایدن وەک براوەی هەڵبژاردن سەیردەکەن

لەگەڵ ئەوەشدا ڕاپرسییەکی ڕۆیتەرز / ئیپسۆس کە ڕۆژی سێشەممە بڵاوکراوەتەوە ئاماژەی بەوە کردووە کە نزیکەی 80 % ی ئەمەریکاییەکان کە نیوەی کۆماریخوازەکانی تێدان دەڵێن بایدن براوەی ڕاستەقینەیە.

هاوکات بایدن لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ڕۆژی سێشەممەدا بە پەیامنێرانی گوت کە ڕێبەرانی کۆمارییەکان کە زۆربەیان دانیان بە سەرکەوتنی دا نەناوە " تارادەیەک رووبەڕووی ترساندن دەبنەوە لەلایەن سەرۆکی ئێستاوە"

بایدن وتی رەتکردنەوەی ترامپ بۆ لەبەردانواندن "زۆر راشکاوانە جێی شەرمە، دەتوانم بە تەواوی ئەمە بڵێم؟ پێموایە ئەمە هاوکاری میراتی سەرۆک ناکات. "

هەرچەندە لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکادا دەنگی ئیلیکترۆڵ کۆلێجی هەڵبژاردنەکە یەکلاییکەرەوەیە، لەکاتێکدا بایدن بە کۆتاتۆماری هەژماری دەنگەکاندا بە ڕێژەی لەسەدا 3,2 و هاوکات زیاتر لە 5 ملیۆن دەنگی هەڵبژاردنی گشتی نیشتیمانی لەپێش ترامپەوەیە.

XS
SM
MD
LG