Accessibility links

ئەمەریکاییەکان لە میانەی پەتای کۆرۆنادا یادی ڕۆژی سەربازە دێرینەکان دەکەنەوە


ئەمەریکاییەکان ڕۆژی چوارشەممە هاوکاتی گرژییەکانی پەتای کۆرۆنا و پاش هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بە بۆنەی یادی ڕۆژی سەربازە دێرینەکان دەکەنەوە.

ڕۆژی سەربازە دێرینەکان هەموو ساڵێک لە 11ی مانگی یازدەدا یادی دەکرێتەوە، نەریتێک کە لەو ڕۆژەدا جەنگی جیهانی یەکەم لە ساڵی 1918دا بە تەسلیمبوونی ئەڵمانیا کۆتاییپێهات.

لەم ڕۆژەدا ڕێز لە هەمو ئەو کەسانە دەگیرێت کە لە هێزە سەربازییەکانی ئەمەریکادا خزمەتیان کردووە و لە ساڵێکی ئاساییدا بە ئاهەنگ و باندی میوزک و ڕیپێووان لە سەرانسەری وڵاتدا مەراسیمەکە یادی ئەم ڕۆژە دەکرێتەوە. ئەمساڵ بەهۆی پەتای کۆرۆناوە، چەند بۆنەیەک هەڵوەشێنرانەوە یان زۆر بە شێوەیەکی کەم و بچووک یادەکان کرانەوە یان بە شێوەی ئۆنڵاین و ئەلکترۆنی ئاهەنگ و یادەکان کرانەوە.

لە شارەکانی وەک ئۆرلاندۆ، فلۆریدا، پیتسبێرگ، پێنسلڤانیا وە سان ئەنتۆنیۆ و تێکساس ڕژە و ڕێپێوانە سەربازییەکان هەڵوەشێنرانەوە.

ئاهەنگی نیشتمانی ڕۆژی سەربازە دێرینەکان ئەمساڵ لە گۆڕستانی نیشتیمانی ئارلینگتۆن بە ڕووی خەڵکدا بە شێوەی گشتی ناکرێتەوە، بەڵام بۆ ڕێزگرتن لە گۆڕی سەربازی ونبوو بە شێوەی ئۆنڵاین و راستەوخۆ یادیان دەکرێتەوە.

هەروەها یادی سەربازە دێرینەکانی شەڕی ڤێتنام لە واشنتن و لە نیوجێرسی بە شێوەی ئۆنڵاین دەکرێتەوە.

کاربەدەستان لە فۆرت وۆرس لە تەکساس ڕێپێوان ورەژەیەکی تایبەت ئەنجام دەدەن بۆ ئەم ڕۆژە لە ڕێگای کاروانێک لە ماتۆڕسوارەکانەوە.

ڕۆژی سەربازانی دێرین لە نیویۆرکیش دەکرێتەوە لە ڕێگای زەنجیرەیەک ئاهەنگەوە کە یان بە شێوەی ئونڵاین بە ڕیوە دەچن یان بە لەبەرچاو گرتن و پاراستینی مەودای کۆمەڵایەتی خەڵک کۆ دەبنەوە.

ڕۆژی سەربازە دێرینەکان بە گشتی نەریتێکە کە ئەمریکییەکان بەبێ گوێدان بە لایەنی سیاسی و حیزبی هەموو پێکەوە بۆ پشتگیری و ڕێزلێنان لە سەربازە دێرینەکان لە دەوری یەکتر کۆدەبنەوە، بەڵام ئەمساڵ پێدەچێت بە هۆی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتییەوە ئەو یەکدەست بوونە کاڵ بووبێتەوە.

ڕاپرسیی "میلیتاری تایمز" بۆی دەرکەوتووە کە زیاتر لە سێ لەسەر چواری سەربازەکان لەو بڕوایەدان کە ئەرتەش و هێزە سەربازییەکان لەم ساڵانەی دواییدا لە ڕووی سیاسییەوە زیاتر دابەش کراون بە سەر دوو جەمسەری سیاسیدا.

XS
SM
MD
LG