Accessibility links

پلانی بایدن گۆڕانکاری لە شێوازی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دروست دەکات


شارەزایان گۆڕانکارییەکی خێرا لە ستراتیژی شەڕی دژ بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا بە هەڵبژاردنی جێگری سەرۆکی پێشو جۆو بایدن بۆ سەرۆکایەتی بەدەی دەکەن.

تامس فریدن سەرۆکی پێشوی نێوەندی ئەمەریکا بۆ کۆنترۆڵکردن و ڕێگەگرتن لە نەخۆشییەکان و سەرۆک و CEO ی ڕێکخراوی قازانج وەرنەگری تەندروستی ڕۆسڤێڵت بۆ ڕزگارکردنی ژیان دەڵێت " بەوەدەچێت ڕێکخستنێکی باش دروست بێت، ڕەنگە وتووێژێکی ڕوون هەبێت و لەوانەیە ئەمانە لەسەر بنەمای زانست بن. ئەمانە سێ گۆڕانکاری زۆر گرنگ و نوێن"

لە کاتێکدا نزیکەی 240 هەزار کەس لە ئەمەریکا گیانیان لەدەستداوە، بە گوێرەی ئامارەکانی زانکۆی جۆنس هۆپکنس ئەمەریکا بووە بە حەوتهەمین وڵاتی جیهان کە زۆرترین قوربانی ڤایرۆسی کۆرۆنای تیادا تۆمار کرابێت لەسەر بنەمای ڕێژەی دانیشتوانەوە.

زۆرێک لە زانایان سەرۆک دۆناڵد ترامپ تۆمەتبار دەکەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی خراپی پەتاکە. پاش نۆ مانگ لەوەی ترامپ گرنگی پەتاکەی بە کەم نرخاند بە گاڵتەپێکردنی دەمامک، بەرەوپێشبردنی چارەسەری نەسەلمێندراو و مەترسیدار بۆ تووشبوون بە ڤایرۆسکە و میوانداریکردنی ئەو جۆرە بۆنانە لە کۆشکی سپی کە ڤایرۆسەکەی زۆر تێدا بڵاودەبێتەوە. شارەزایانی تەندروستی هەست بە ئارامییەک دەکەن لە پەیامە سەرەتاییەکانی تیمی گواستنەوەی بایدندا.

ترامپ سورە لەسەر ئەوەی کە وڵاتەکە " ڕەوشەکەی پێچەوانە کردۆتەوە، ئێمە بارەکەمان (بەرەو باشی بردووە)" لە باری هاتەنەوە سەرخۆ لە پەتاکە، تەنانەت لە کاتێکدا حاڵەتەکان بە شێوەیەکی بەرچاو لە سەرانسەری وڵات زیادیان کردووە. لە میانەی کۆبونەوەیەکی جەماوەری هەڵمەتی هەڵبژاردنی لە فلۆریدا مانگی ڕابوردوو ترامپ گوتی " لە ژێر ڕێبەرایەتی من، ڤاکسینی سەلامەت دەخەینە بەردەست و چاکبوونەوەی کە کەس باوەڕ ناکات بەئەنجام دەگەیەنین. ئەگەر بڕوانیتە ڕێگا بەرزەکانمان، هیچ وڵاتێکی جیهان بەو شێوەیەی ئێمە هاتوینەتەوە سەرخۆ نەهاتونەتەوە سەرخۆ."

جۆرج بنجمن بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی تەندروستی گشتی ئەمەریکا دەڵێت " ئەو ئاستەنگانەی هەمانبوون ئەوەیە کە لە زۆر ڕووەوە بەڕێوەبەرایەتییەکە لە دژی زانست بووە، و لە ئێستادا ئیتر وەڵامدانەوەکان زانستی دەبن."

بایدن ڕایگەیاندووە پەتاکە دەبێتە یەکێک لە چوار بابەتە سەرەکییەکەی کە پلانی هەیە دەستبەجێ پاش دەستبەکار بوونی کار بۆ چارەسەرییان بکات ئەوانەش بریتین لە هاتنەوە سەرخۆی ئابوری، یەکسانی ڕەگەزی و گۆڕانکاری کەش و هەوا.

ئەمیش ئەداڵژا توێژەرێکی باڵا لە نێوەندی جۆنس هۆپکنس بۆ ئاسایشی تەندروستی دەڵێت " ڕاستی ئەوەی کە شتێکە بە جدی وەرئەگیرێت زۆر جیاوازە لەوەی کە لە ئیدارەکەی ترامپدا بینیمان، کە شتێک بوو پشتگوێخرا، و بڕوا دەکرا نابێتە کێشەیەکی سەرەکی".

بایدن تیمێکی شارەزای فراوانی لە نەخۆشییە درمییەکان و تەندروستی گشتی دەستنیشان کردووە.

ئەو تیمە سێ هاوسەرۆکی هەیە، دکتۆر دەیڤد کیسلەر کە لە سەردەمی سەرۆک جۆرج بوش و کڵنتندا بەڕێوەبەرایەتی خۆراک و دەرمانی ئەمەریکای دەکرد. دکتۆر ڤیڤێک مورتی سەرۆکی دەستەی خزمەتگوزارییە تەندروستیی گشتییەکانی ئەمەریکا لە ساڵی 2014 بۆ 2017. دکتۆر مەرسێلا نونیز سمیت لێکۆڵەری باڵای یەکسانی تەندروستی.

چەند ئەندامێکی دەستەکە شارەزاییان لە تەندروستی گشتی جیهانیدا هەیە لە ناویاندا دکتۆر ئێرک گولسبی کە ڕێکخەری هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی ئێدز بوو لە بەڕێوەبەرایەتی ئۆباما.

ئادریان کاسۆلۆتی بەرپرسی حکومەت بۆ کاروباری گشتی لە ڕێکخراوی تەندروستی ناوچەکان و شارەکان دەڵێت" ئێمە پێویستمانە پێکەوە لە هەمو گۆشەیەکەوە ئەم پەتایە لەناوبەرین."

وەکو هەمو کۆمیتەیەکی گواستنەوەی سەرۆکایەتی، ئەو دەستەیەش دەستبەجێ هیچ دەسەلاتێکی نییە بۆ بڕیاردان، ئەندامەکان کاردەکەن تا پلانەکەیان ڕێکبخەن بۆ بایدن تا دەستبەجێ پاش دەستبەکاربوونی لە 20 ی یەک کارەکان دەستپێبکات.

XS
SM
MD
LG