Accessibility links

وڵاتانی جیهان گرنگی بە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا دەدەن


جیهان بە بایەخەێکی زۆرەوە دەڕوانێتە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا، بە پەرۆشن بۆ ئەوەی ئاراستەی داهاتووی زلهێزێکی سەرەکی جیهان بزانن. کەواتە تێڕوانینی دەزگای دیپلۆماسییەکانی واشنتن دی سی، لە وڵاتەکانیاندا زۆر گرنگی پێدەدرێت.

هەڵبژاردنی ئەمساڵ بەتایبەتی بۆ باڵیۆزەکانی بنکە لە واشنتن مایەی فشارو بێزاری بوو کە چاودێری پرۆسەکانی هەڵبژاردن و میوانداری کردنی پارتەکانی چاودێری باڵیۆزخانەکان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ئاسان نەبووە، بەڵام سەرباری ئەمەش جۆشو خرۆشەکانیان کەم نەبوونەوە.

باڵیۆزی ئیرلەندا دانیال مەلهال، بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند بۆ زانیارییەکان پشتی بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕۆژنامەوانان، شیکەرەوەکانی نێوەندەکانی دانانی ستراتیژی و کەسانی تری کە نزیکن لە دوو پارتە سەرەکییە سیاسییەکانەوە بەستووە. ئەو گوتیشی " هەوڵ دەدەم بەبێ ئەوەی پێویست بکات بچمە دەرەوەو هەواو هەڵمژم لە ژوورەوە بە تەواوەتی شتەکان ببینم."

ئەو گوتیشی " خەڵکی لە ئیرلەندا و لە ئەوروپا زۆر ڕژدن لەسەر سیاسەتی ئەمەریکا، کاتێک بە تەلەفۆن لەگەڵ خەڵکی لە ئیرلەندا قسەدەکەم، هەست دەکەم زۆر شت دەزانن لەسەر ئەوەی لێرە چی ڕوودەدات. خەڵکی زانیارییەکی زۆریان هەیە ئەمەش کارەکەی منی ئاسانتر کردووە."

دانیال مەلهال باڵیۆزی ئیرلەندا لە واشنتن
دانیال مەلهال باڵیۆزی ئیرلەندا لە واشنتن

زدێنیک بیرانەک جێگری سەرۆکی ئەرکەکان لە باڵیۆزخانەی چیک گوتی کاری ڕۆژەکەی لە بەرەبەیانی سێشەممەوە دەستیپێکرد و هەتا نیوەشەو بەردەوام بوو لە کاتێکدا بە شێوەیەکی باش ڕوون بۆوە کە ژماردنی دەنگەکان بەرەو ڕۆژی دواتر و ڕەنگە زیاتریش بخایەنێت. ئەو لە لێدوانێکیدا بە ڕێگای نامەی ئەلیکترۆنی بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند " پشوویەکی زۆر کەمم هەبوو چووم بە پەلە گوێم گرت لە یەکێک لە پۆستکاستێکی کە زۆرم لام پسەندە، کوڕەکەمم لە خوێندنگە هێنایەو. و چووم بۆ دەوروبەری کۆشکی سپی تا بزانم لەوێ چی دەگوزەرێت، دەوروبەری کاتژمێر 3 ی پاش نیوەڕۆ ڕەوشەکە زۆر ئاسایی بوو. پاشان سەردانی بنکەیەکی دەنگدانم لە مێریلاند کرد، ڕۆژێکی خۆش بوو فیستیڤاڵێکی دیموکراسیەتی ڕاستەقینە."

هیچ کەس بانگێشت نەکرابوو بۆ ئەوەی پێکەوە چاودێری هەڵبژاردنەکان بکەن هەر وەکو چۆن لە ساڵانی ڕابوردوودا باڵیۆزخانەکان ئەم کارەیان کردووە، بەڵام بیرانەک گوتی ستافی پێویست ڕۆژی سێشەممە لەسەر کاربوون، "لە تەلەفیزیۆنەکان و چەند سەرچاوەیەکی ترەوە چاودێریان دەکرد" لە کاتێکدا باڵیۆز هاینیک کۆمۆنچیک سەرقاڵبوو بە ئەنجامدانی وتووێژ لەگەڵ میدیاکان لە کۆماری چیک.

لە چەند ڕۆژی بەر لە هەڵبژاردنەکان بیرانەک گوتی خۆی و چەند هاوکارێکی چوون بۆ پێنسلڤانیا تا باشتر بزانن لەوێ چی دەگوزەرێت و گرنگی ئەو ویلایەتە لە چیدایە.

دیپلۆماتانی تر لە تویتەرەوە هەستی خۆیان بەرامبەر بەو هەڵبژاردنە دەربڕێوە کە ژمارەیەکی بێپێشینەی خەڵکی دەنگیان تێدا داوە. باڵیۆزی دانیمارک لەن دەنکەر ویس لە تویتێکدا دەڵێت شتێکی "سەرنجڕاکێش" بوو بەلایەوە کە لە کاتی هەڵبژاردنی 3 ی مانگی 11 دا خۆی لە ئەمەریکایە و وتووێژەکانی خۆی لەگەڵ چەندین دەزگای ڕاگەیاندنی دانیمارکیدا بڵاوکردۆتەوە.

باڵیۆزی ئەڵمانیا ئیمڵی هاربەر ڕۆژی چوارشەممە لە تویتێکدا ڕایگەیاند پاش شەوێکی دوورودرێژ لە چاودێری کردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ویلایەت بە ویلایەت، وا دیارە ڕۆژی داهاتووش بەردەوامی شەوی ڕابوردووە.

چەندین باڵیۆزخانەی وڵاتانیش بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو بێدەنگبوون لە ئاست هەڵبژاردنی دیموکراسی چوارساڵ جارێکی ئەمەریکا.

لە تویتەرەکەی ڕوسیا باس لە ڕۆڵی ڕوسیا کرابوو لە شکستپێدانی نازییەکان، مشتومڕ لەگەڵ واشنتن لەسەر گرێبەستی سیستمی دژە موشەکی بالاستیک ABM و هاوکاری ئەمەریکا و ڕوسیا لە گەڕانی واڵاییدا.

هاوکات باڵیۆزخانەی چینیش سەرقاڵبوو بە گوتارێکی سەرۆک شی ژینپینگ، کاردانەوە لەسەر گوتارێکی نیویۆرک تایمس لەسەر پەیوەندییەکانی بێژینگ لەگەڵ رێکخراوی تەندروستی جیهانی، و نکوڵی کردن لەوەی چین ئازادی ئاینی یۆگۆرەکانی چین بنکۆڵ دەکات.

XS
SM
MD
LG