Accessibility links

ژماردنی دەنگەکان لەو ویلایەتانەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان یەکلادەکەنەوە، هێشتا بەردەوامە


براوەی هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا ئەمڕۆ چوارشەممە هێشتا نادیارە لە کاتێکدا ژماردنی دەنگەکانی بەشێکی زۆر لە ویلایەتە یەکلاکەرەوەکان تەواو نەبووە کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دەنگێکی زۆر تیایاندا بە ڕێگای پۆستە دراوە.

سەرۆک دانۆڵد ترامپ لە زۆربەی ئەو ویلایەتانە لە پێە، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت ئەو دەنگانەی هێشتا نەژمێردراون لە بەرژەوەندی جۆو بایدنی بەرهەڵستی بێت کە پشتیوانەکانی زیاتر بە ڕێگای پۆستە دەنگیان داوە.

سەرباری ناڕوونییەکان، ترامپ پاش نیوەشەو لە کۆشکی سپییەوە هاتە بەردەم کامێرا بۆ ڕاگەیاندنی ئەوەی کە بەبڕاوی ئەوە سەرکەوتنی بەدەستهێناوەو گوتی دەچێتە دادگای باڵا بۆ ئەوەی هەوڵ بدات ژماردنی دەنگەکان ڕاگرێت. ترامپ گوتی " ئەمە ساختەکارییەکی گەورەیە لە وڵاتەکەماندا" ئەو گوتیشی " ئەوەندەی من بیزانم بردومەتەوە."

پێشتریش بایدن وترێکی پێشکەش پشتیوانەکانی خۆی کرد لە ویلمینگتاونی دێلوێر بۆ سوپاسکردنیان و متمانەی دەربڕی کە دەیباتەوە. ئەو گوتی " بڕواتان هەبێت خەڵکینە، ئێمە ئەمە دەبەینەوە."

بەڵام لە کاتێکدا ژماردنی دەنگەکان لە چەندین ویلایەتی یەکلاکەرەوە و سەرەکی بەردەوامەو تیایدا لە دوای ترامپە بایدن هۆشداری دا و گوتی " ئێمە پشودرێژ دەبین."

ژماردنی دەنگەکان

لە کۆشکی سپییەوە سەرۆک ترامپ لە تویتێکدا ڕایگەیاند " ئێمە زۆر لە پێشین بەڵام ئەوان هەوڵی دزینی هەڵبژاردنەکە دەدەن." تویتەر ئەم پۆستەی بە شێوەیەک داناوە کە "مشتومڕ لەسەرە یان ڕەنگە چەواشەکاری بێت."

پاشان لە وتارێکیدا بۆ پشتیوانانی، سەرۆک گوتی پارێزەرە کۆمارییەکان هەوڵی بەدەستهێنانی فەرمانی دادگای باڵا دەدەن بۆ کۆتاییهێنان بە ژماردنی دەنگەکانی جۆرجیا، کارۆلاینای باکور، پێنسلڤانیا، مشیگەن و ویسکانسن، ئەو ویلایەتانەی کە ترامپ تیایدا بە شێوەیەکی زۆر لە پێشە، هەرچەندە شیانی ئەوە هەیە بایدن سەربکەوێت لە کاتێکدا هێشتا دەنگەکانی شوێنە زۆرینە دیموکراتەکان نەژمێردراون. ئەوانەش دەنگەکانی ناو شارە گەورەکانە کە پشتیوانی ترامپ تیایدا کەمترە.

پاشان هەڵمەتەکانی بایدن داواکاری سەرۆکی بۆ ڕاگرتنی ژماردنی دەنگەکان بە هەوڵێکی "شەرمەزاری" ناودێرکرد بۆ لێسەندنەوەی مافی دیموکراتیکی ئەو هاووڵاتیە ئەمەریکاییانەی کە بڕیاریان دابوو بەر لە ڕۆژی هەڵبژاردن دەنگی خۆیان بدەن.

لە ئێستا ئەو دەنگی نوێنەرانەی ڕاگەیەندراوە بەم شێوەیەیە بایدن 224 دەنگی نوێنەری هەیەو ترامپیش 213، بۆ سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکان پێویستە لە کۆی 538 دەنگی نوێنەر 270 دەنگ بەدەستبهێنن.

ترامپ لە ماوەی ئەم چەند ڕۆژەی ڕابوردوودا گوتی ئەو سەرکەوتن ڕادەگەیەنێت هەرکاتێک هەستبکات لە پێشە.

ڕۆژی یەکشەممە بە پشتیوانانی گوت " پێم وابێت شتێکی زۆر خراپدەبێت کاتێک بتوانرێت دەنگەکان پاش هەڵبژاردنێک کۆبکرێنەوە." گوتیشی " بە ڕای من شتێکی خراپە کە ڕێگە بدرێت بە ویلایەتەکان دەنگەکان ڕێکبخەن ماوەیەکی زۆر پاش ئەوەی هەڵبژاردن تەواو بێت."

جێگری سەرۆک مایک پێنس گوتی کۆمارییەکان سورن لەسەر ئەوەی " دەنگەکان بپارێزن" بەڵام قسەکانی جیاواز بوو لەگەڵ ئەوانەی ترامپ کە گوتی بردویانەتەوە.

دواین پەرەسەندنەکان

هەر وەکو چاوەڕوان دەکرا، دیموکراتەکان بە ئاقارێکی باشدا دەڕۆن بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی دەنگی زۆرینە لە ئەنجومەنی نوێنەران. بەڵام کۆنترۆڵکردنەوەی سینات لەلایەن کۆمارییەکان هێشتا نادیارە لە کاتێکدا ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی چەند ویلایەتێک بەر فەرمی ڕانەگەیەندراوە.

سیناتۆری کۆماری مچ مكکانەڵی کەنتاکی، ڕێبەری زۆرینەی سینات، بۆ جاری حەوتەهەم تێرمێکی تری شەش ساڵی بردەوە.

بەگوێرەی ڕاپرسییەکی لێکۆڵینەوەی ئیدیسۆن ، ترامپ پێگەی لە نێو هەمو ڕەگەز و جێندەرێکدا بەهێزتربووە جگە لە پیاوی سپی پێست ئەمەش بە بەراورد لەگەڵ ساڵی 2016 دا، کە لە هیلاری کلنتنی دیموکراتی بردەوە.

FBI دەڵێت لێکۆڵینەوە لەو ڕاپۆرتانە دەکات کە دەڵێن پەیوەندی تەلەفۆنی ئۆتۆماتیک لە چەند ویلایەتێکدا خەڵکی دڵساردکردۆتەوە لە دەنگدان. بەڵام هیچ ئاماژەیەک نییە کە کێشەیەکی زۆر دروستبووبیت یان خەڵکی زۆر ترسابن.

وەزیری ئاسایشی نیشتمانی بە وەکالەت چاد وۆڵف ڕۆژی سێشەممە بە پەیامنێرانی گوت هیچ ئاماژەیەک نییە کە " کاراکتەرێکی بیانی" توانیبێتی بە سەرکەوتوانە دەستبخاتە نێو هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکاوە.

هەر لە شەوی سێشەممە ترامپ و بایدن لەو ویلایەتانەدا سەرکەوتنیان بەدەستهێنا کە چاوەڕوانی سەرکەوتنیانی لێ دەکرا.

لە ئێستادا ئەنجامەکانی هەڵبژاردن کەوتۆتە سەر ئەنجامەکانی ویلایەتەکانی کارۆلاینای باکور، جۆرجیا، پێنسلڤانیالە بەشی ڕۆژهەڵاتی وڵات و مشیگەن و ویسکانسن لە ناوەڕاستی ڕۆژئاوا.

براوەی سەرتاسەری پاش ئەنجامی دەنگی هەر 50 ویلایەتەکە و واشنتنی پایتەخت ڕادەگەیەندرێت، لە کاتێکدا لە هەر ویلایەتێک دەنگی کامیان زۆرتربوو ئەوا تەواوی ژمارەی دەنگی نوێنەرانی ویلایەتەکان بۆ ئەو کەسە دەڕوات تەنها دوو ویلایەت نەبێت ئەوانەش دەنگی نوێنەرانیان کەمەو و دەنگەکان دابەش دەکرێن. ئەو ویلایەتانەی ژمارەی دانیشتوانیان زیاتربێت دەنگی نوێنەرانیشیان زیاترە.

بەشدارییەکی زۆر

ڕۆژی هەڵبژاردن دەیان ملیۆن کەس لە سەرانسەری وڵات لە ڕیزەکاندا وەستابوون بۆ دەنگدان. زیاتر لە 101 ملیۆن خەڵکی تریش لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابوردوودا دەنگی خۆیان پێشوەخت دابوو بە شێکیان بە ڕێگای پۆستەو بەشێکی تریش لە بنکەکانی دەنگدانی پێشوەخت چونکە نەیاندەویست بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بچنە شوێنی قەرەباڵغ.

ئەو دەنگانەی کە لە هەڵبژاردنی 2020 پێشوەخت درا دوو لەسەر سێی تەواوی ئەو دەنگانە بوو کە لە ساڵی 2016 ترامپ لە دژی کلنتن سەرکەوتنی تیادا بەدەستهێنا.

XS
SM
MD
LG