Accessibility links

ئەمڕۆ سێشەممە ئەمەریکاییەکان بڕیار لەسەر سەرۆکی داهاتوویان دەدەن


ئەمڕۆ ئەمەریکاییەکان لە دەنگدانی گشتیدا لە نێوان سەرۆک دانۆڵد ترامپ‌- کۆماری و جۆو بایدن جێگری سەرۆکی پێشوو- دیموکراتدا هەڵدەبژێرن.

کاتی دەستپێکردنی دەنگدان لە ویلایەتێکەوە بۆ ویلایەتێکی تر جیاوازە بەڵام زۆربەی ویلایەتەکان دەنگدان لە کاتژمێر 7 ی بەیانی دەستپێدەکات.

بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ئەم ساڵ ژمارەیەکی بێپێشینەی خەڵکی، نزیکەی 100 ملیۆن، لە هەڵبژاردنی پێشوەختدا دەنگی خۆیان بە ڕێگای پۆستەوە ناردووە یان لە بنەکەکانی هەڵبژاردنی پێشوەختەوە دەنگیان داوە.

لەم هەڵبژاردنە 435 ئەندامەکەی ئەنجومەنی نوێنەران و 35 ئەندامی ئەنجومەنی سینات و فەرمانڕەوای 11 ویلایەت و 2 ناوچەی سەر بە ئەمەریکا هەڵدەبژێردرێن.

هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی هەر چوارساڵ جارێک لە ئەمەریکا ئەنجام دەدرێت و وەکو یاسایەکی دەستوری هەڵبژاردن لە ڕۆژی سێشەممەدا ئەنجام دەدرێت. سەرۆکی ئەمەریکا دەتوانێت بۆ دوو خولی 4 ساڵی خۆی کاندید بکات.

XS
SM
MD
LG