Accessibility links

هاوکاتی بەرزبوونەوەی مەترسی نائارامی سڤیلی، کۆمپانیای واڵمارت هەمو جۆرە چەک و فیشەکێک لە بازاڕەکانی ئەمەریکا هەڵدەگرێت


کۆمپانیای واڵمارت، یەکێکە لە کۆمپانیا هەرە گەورەکانی بازاڕی جیهان، ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند هەمو جۆرە چەک و فیشەکێکی ئەم هەفتەیە لە نێو بازارەکانی ئەمەریکادا هەڵگرتووە بە مەبەستی پاراستنی کڕیاران و کارگوزارەکان لە کاتێکدا ئاڵۆزییەکان لە سەرانسەری وڵات لەبەرزبوونەوەدان.

ئەم هەنگاوە چەند ڕۆژێک بەر لە هەڵبژاردنی 3 ی مانگی 11 ی سەرۆکایەتی ئەمەریکایە، کە ژمارەیەکی زۆری خەڵكی نیگەرانی ئەوەن ئەنجامەکانی دەشێت مشتومڕلەسەربن یان ببنە مایەی توندوتیژی.

گوتەبێژێکی واڵمارت ڕایگەیاند " ئێمە چەند نائارامییە پەراوێزخراوی سڤیلیمان بەدەی کردووە و هەروەکو لە چەند کاتی تردا لە ماوەی چەند ساڵی ڕابوردوو ئەو کارەمان کردووە، ئێستاش هەمو چەک و فیشەکمان لە بازاڕەکاندا هەڵگرتووە وەکو خۆپارێزییەکی پێشوەخت بۆ سەلامەتی کارگوزارو کڕیارەکانمان."

ئەو گوتیشی کۆمپانیاکە کاتێکی دیاری کراوی بۆ دانانەوەی ئەو چەکانە لە بازاڕەکانیان هێشتا دانەناوە.

فرۆشگای بێنتۆنڤیڵ بنکە لە ئارکەنسا، کە لە نزیکەی نیوەی ئەو پێنج هەزار بازارەی لە ئەمەریکا هەیەتی چەک دەفرۆشێت، هێشتا بەردەوامە لە فرۆشتنی بە پێی داواکاری کڕیاران.

بازارەکان نیگەرانیان بۆ دروست بوو پاش ئەوەی پێشترێکی ئەم ساڵ خەڵکی چەندین شاری ئەمەریکا لە ناویاندا شیکاگۆ، نیویۆرک، لۆس ئانجلس و پۆرتلاند دەستیان کرد بەشکاندنی پەنجەرەکان و دزینی کەلوپەل و سوتانی چەندین بازاڕ.

لە ڕەوشێکی تریشدا کە بووە هۆی نیگەرانی، لەم ساڵدا فرۆشتنی چەک لە ئەمەریکا گەیشتە بەرزترین ئاست و لەم چەند مانگەی دواییدا ژمارەیەکی زۆری چەک بەو کەسانە فرۆشراوە کە یەکەمجاریانە چەک بکڕن.

لە مانگی شەش واڵمارت هەمو چەک و فیشەکێکی لە بازارەکانی ئەمەریکا هەڵگرت لە کاتێکدا خۆپیشاندانەکانی سەرانسەری ئەمەریکا لەسەر مەرگی پیاوێکی رەشپێستی بێچەک جۆرج فلۆید سەریانهەڵدا.

لە ساڵی ڕابوردوو ئەو بازاڕە فرۆشتنی فیشەکی دەمانچە و ژمارەیەک لە چەکی قورس لە تەواوی بازاڕەکانی ئەمەریکا ڕاگرت.

پێشتریش داوای کردبوو لێکۆڵێنەوەکان لە ڕابوردووی ئەو کەسانە توندتربکرێت کە چەک دەکڕن و چەکەکانی دەستی ئەو کەسانەش کۆبکرێنەوە کە مەترسی توندوتیژییان لێدەکرێت.

XS
SM
MD
LG