Accessibility links

وتەبێژی کۆشکی سپی توشی کۆرۆنا دەبێت


وتەبێژی کۆشکی سپی ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند توشی پەتای کۆرۆنا بووە پاش ئەو پشکنینە تەندروستییەی بۆی کراوە.

توشبوونی کەیلی مکنانی، تەنها 3 ڕۆژ پاش گەیاندنی سەرۆک ترامپ بوو بۆ نەخۆشخانە بۆ چارەسەرکردنی لە پەتای کۆرۆنا.

کەیلی، لە ڕاگەیەندراوەکەی ئەمڕۆ دووشەممەیدا نوسیوە "هەرچەندە لە ڕۆژی پێنجشەممەوە هەموو پشکنینە تەندروستییەکانی ڕۆژانە کردومن، نیشانیان داوە کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆڤید 19 نیم، بەڵام پشکنینەکەی ئەمڕۆ ئەنجامەکەی ئەوە بووە کە توشی پەتای کۆرۆنا بووم، هەرچەندە هەست بە هیچ نیشانەیەکی پەتاکە ناکەم."

وتەبێژی کۆشکی سپی دەڵێت هیچ پەیامنێر و دەرهێنەر و کارمەندانی میدیا ناونوس نەکراون بەوەی کە لە نزیکەوە پەیوەندییان هەبووبێت لەگەڵیدا.

دەشڵێت پاش ئەوەی دەرکەوت کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆڤید 19یە، ئیتر خۆی کەرەنتینە دەکات.

XS
SM
MD
LG