Accessibility links

سەرۆک ترامپ دەشێت ڕۆژی دووشەممە نەخۆشخانە جێبهێڵێت


تیمی سەرپەرشتی باری تەندروستی سەرۆک ترامپ دەڵێت "باری تەندروستی دانۆڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا بەردەوامە لە باشبوون" هاوکاتی چارەسەرکردن لە نەخۆشخانەیەکی نزیک واشنتۆنی پایتەختەوە.

پزیشکەکانی سەرۆک ترامپ، لە نەخۆشخانەی سەربازیی واڵتەر ڕید دەڵێن دەشێت ڕۆژی دووشەممە سەرۆک ترامپ بتوانێت نەخۆشخانە جێبهێڵێت.

تیمی سەرپەرشتیاری ڕەوشی تەندروستی سەرۆک ترامپ دەڵێت لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا،ئاستی ئۆکسجین وەرگرتنی سەرۆک ترامپ بۆ دوو جاری کەم دابەزی و بۆ ئەو مەبەستەش بە ستیرۆید چارەسەر کراوە. ئەم تیمەی سەرپەرشتی چارەسەرکردنی سەرۆک ترامپ دەکات بە گەشبینیەوە باس لە ڕەوشی تەندروستی سەرۆک ترامپ دەکات.

دکتۆر شان کۆنلی، پزیشکی تایبەتی سەرۆک ترامپ دەڵێت "لەوەتای دواهەمین جارەوە کە قسەمان کردووە ڕەوشی تەندروستی سەرۆک ترامپ ڕوو لە باشییە، وەک هەموو جۆرە نەخۆشییەکی تر باشی و خراپیشی تێدەکەوێت."

XS
SM
MD
LG