Accessibility links

جۆو بایدن و کامڵا هێرس هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ سەرۆک ترامپ و هاوسەرەکەی دەخوازن


پاش ئەوەی سەرۆک ترامپ ڕایگەیاند خۆی و خانمی یەکەم میلانیا ترامپ توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی بەرهەڵستە سەرەکییەکەی بۆ هەڵبژاردنەکانی 3 ی مانگی 11 جۆو بایدن کاندیدی دیموکراتەکان بۆ سەرۆکایەتی و کامڵا هێرسی جێگری هیوای چاکبوونەوەیان بۆ خواست.

جۆو بایدن جێگری سەرۆکی پێشوی ئەمەریکا و کاندیدی دیموکراتەکان بۆ سەرۆکایەتی لە تویتێکدا ڕایگەیاند " من و جیل هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ سەرۆک ترامپ و خانمی یەکەم میلانیا دەخوازین. ئێمە بەردەوام دەبین لە نزاکانمان بۆ تەندروستی و سەلامەتی سەرۆک و خێزانەکەی."

کامڵا هێرس کە بڕیارە لە حەوتی ئەم مانگە دیبەیتی جێگری سەرۆک لەگەڵ مایک پێنس لە شاری ساڵت لەیکی یوتا ئەنجام بدات لە تویتەکەیدا دەڵێت "من و داگ دەنگی خۆمان دەخەینە پاڵ دەنگی جۆو بایدن و دکتۆر بایدن(هاوسەری بایدن) و هیوادەخوازین سەرۆک ترامپ و خانمی یەکەم بە تەواوی و خێرایی چاکببنەوە. هزر و هۆشمان لای ئەوان و تەواوی خێزانی ترامپە."

XS
SM
MD
LG