ئەمەریکاییەکان نۆزدەهەمین ساڵیادی هێرشە تیرۆرستییەکانی 11 ی سپتەمبەری ساڵی 2001 دەکەنەوە کە نزیکەی 3 هەزار کەس لە نیویۆرک ، ڤێرجینیا و پێنسلڤانیا تیایدا کوژران.
ئەو ڕۆژە چی ڕوویدا؟
19 پیاوی سەر بە ڕێکخراوی ئەلقاعیدە چوار فڕۆکەیان ڕفاند.
ئەوە هێرشە کوشندەترین هێرش بوو بۆ سەر خاکی ئەمەریکا لەوەتای پێرل هاربەر لە ساڵی 1941 وە. ڕووداوەکانی 11 ی سپتەمبەر بۆ هەمیشەیی بۆچوونی ئەمەریکایی لەسەر ئاسایش گۆڕی و وای کرد سەرۆکی ئەوکاتەی ئەمەریکا جۆرج W بوش شەڕی دژ بە تیرۆرسم ڕابگەیەنێت و ئەفغانستان داگیر بکات.
شەڕی ئەمەریکا دژ بە تیرۆرسم
ئەمەریکا ڕێبەرایەتی هێزی هاوپەیمانانی کرد لە لادانی تالیبان لەسەر دەسەڵات لە ئەفغانستان. شەڕ لەوێ بەردەوامە سەرەڕای ئەوەی لە سەرەتای ئەم ساڵ ئەمەریکا و تالیبان ڕێککەوتنێکیان بە مەبەستی کۆتاییهێنان بەشەڕ مۆر کرد.
بۆ چەندین ساڵ پاش هێرشە تیرۆرستییەکانی 11 ی سپتەمبەر ئەمەریکا بەردەوام بوو لە گەڕان بە دوای ڕێبەری ئەلقاعیدە ئوسامە بن لادن، و لە مانگی 5 ی ساڵی 2011 تیمێکی تایبەتی هێزی دەریایی دایان بەسەر ماڵەکەی ئوسامە بن لادن لە ئەبۆتئابادی پاکستان و لەوێ کوشتیان.
یادەوەری ڕێزلێنان لە قوربانیان
مۆنۆمێنت بۆ ئەوانەی لە هێرشەکاندا کوژران لە ئێستادا لە هەرسێ شوێنی هێرشەکان نیویۆرک، ڤێرجینیا و پەنسلڤانیا دروست کراوە.
هەر پاش هێرشەکە دەستبەجێ ئەو بەشەی پەنتاگۆن کە فڕۆکەکە خۆی پیا کێشا دروستکرایەوە.
باڵەخانەیەکی نوێ بۆ نێوەندی بازرگانی جیهانی کاتێکی زیاتری پێچوو بۆ ئەوەی دروست بکرێت، بەڵام ئێستا گەیشتۆتە ئاسمانی مەنهاتن و بووە بە بەرزترین باڵەخانە لە ئەمەریکادا.