Accessibility links

لە 100هەم ڕۆژی خۆپیشاندانەکاندا پۆلیسی پۆرتلاند خۆپیشاندانەکەی شەوی شەممە بە ئاژاوە ناودێر دەکات


پۆلیسی شاری پۆرتلاند لە ویلایەتی ئۆریگەن لە باکوری ڕۆژئاوای ئەمەریکا، شەوی شەممە پاش ئەوەی خۆپیشاندەران چەند بۆمبی مۆلۆتۆڤیان فڕێدایە سەر شەقام، ئاژاوەی ڕاگەیاند.

پۆلیس بە سەدان خەڵکی ڕاگەیاند خۆپیشاندانەکەیان بە ئاژاوە دادەنرێت و فەرمانی بە خەڵکەکەدا دەستبەجێ بڵاوە بکەن. لە ئۆریگەن ئاژاوە بەوە پێناسە دەکرێت کە شەش یان چەند کەس "ڕەفتاری پڕ لە ئاژاوە و توندوتیژی" ئەنجام بدەن " کە مەترسیەکی گەورەی زەنگی ئاگادارکردنەوەی گشتی لێ دروست ببێت". لە ئۆریگەن نایاساییە پۆلیس گازی فرمێسکڕژێن بەکار بهێنیت مەگەر گردبوونەوەکە بە ئاژاوەگێڕی ناودێر کرابێت.

پۆلیس ڕایگەیاند، خۆپیشاندەران چەندین «بۆمبی ئاگرین» یان فڕێداوە و بەلایەنی کەمەوە کەسێک بریندار بووە. گرتەی تویتەری خۆپیشاندەران و ئەندامانی میدیاکان پیاوێکیان نیشان دا کە وا دەردەکەوت خۆپیشاندەربێت ئاگر بە خاچێوەیەتی.

چەند گرتە ڤیدیۆییەکی تر دووکەڵێکی ڕەش پیشان دەدات و چاودێران دەڵێن گازی فرمێسکڕژێنە بە ئاسمانی ناوچەیەکی دانیشتوانەوە.

چالاکوانان لە پۆرتلاند بۆ ماوەی 100 ڕۆژی لەسەر یەک خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن بە مەبەستی نیشاندانی پشتیوانی بۆ بزوتنەوەی 'ژیانی ڕەشپێستەکان گرنگە' و ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر بەوەی کە بە ناڕەوایی کۆمەڵایەتی ناودێری دەکەن و دەڵێن دەیان ساڵە کاریکردتۆە سەر ئەمەریکا. هەندێک لە خۆپیشاندانەکان بەهەزاران کەس تیایدا بەشدار بوون.

لەو کاتەوەی جۆرج فلیۆد، پیاوێکی ڕەشپێست کە لە کاتێکدا لە لایەن پۆلیسەوە قۆڵبەست کرابوو، لە شاری میناپڵسی مینەسۆتا گیانی لەدەستدا سەدان خۆپیشاندان لە ئەمەریکا ڕوویانداوە.

فلۆید بەهۆی گومانی ئەوەی هەوڵی داوە 20 دۆلاری ساختە بەکاربهێنێت گیرابوو. مردنی ئەو بوو بە سیمبولێک بۆ ئەو خەڵکانەی وەک دەڵێن " نژادپەرستی بەبەرنامە" یە و خەریکە کۆمەڵگەی ئەمەریکا دەگرێتەوە.

XS
SM
MD
LG