Accessibility links

لێکۆڵینەوەیەکی نوێ: دەنگدان بە ڕێگای پۆستە ڕێژەی بەشداربوون زیاد دەکات، بە شێوەیەکی سەرەکی پشتگیری یەک پارتی سیاسیش ناکات


لێکۆڵینەوەیەکی نوێی کە لەم هەفتەیەدا بڵاو کراوەتەوە دەریدەخات دەنگدان بە ڕێگای پۆستە سەرلێشێوان لە هەڵبژاردنەکاندا دروست ناکات بەڵکو دەشێت لە ڕاستیدا ڕێژەی بەشداربووان زیاد بکات.

لە ماوەی چەند مانگی ڕابوردوودا دەنگدان بە ڕێگای پۆستە بۆتە بابەتێکی مشتومڕلەسەر، لە کاتێکدا پەتای کۆڤد19 بۆتە هۆی زیادبوونی مەترسییەکان بۆ چوون بۆ بنکەکانی دەنگدان، و سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ سورە لەسەر ئەوەی دەنگدان بەڕێگای پۆستە ڕەنگە ببێتە هۆی فێڵ کردن و ئەمەش ناڕەوا دەبێت بۆ پارتی کۆماری.

دوو زانای سیاسی، یەکێکیان لە زانکۆی ڤێرجینیا و ئەوەی تریان لە زاکۆی بریگام یۆنگ لێکۆڵینەوەیەکیان لەسەر ئەم بابەتە کردووەو ئەنجامەکەیان ڕۆژی چوارشەممە لە گۆڤاری Science Advance بڵاو کردۆتەوە.

لێکۆلەرەوان پشتیان بە داتاکانی ساڵی 1992 بۆ 2018 لە سەرانسەری ئەمەریکاوە بەستووە و زیاتر لە 40 ملیۆن تۆماری دەنگی ویلایەتەکانی یوتاو واشنتنی تێدابووە. لێکۆڵینەوەکەیان لەسەر ئوە بووە تا بزانن شێوازی دەنگدانی حزبەکان دەگۆڕدرێت ئەگەر هەمو دەنگدانەکە بکرێت بە ڕێگای پۆستە.

زانیارییەکانیان نیشان دەدات بە شێوەیەکی گشتی دەنگدان بە ڕێگای پۆستە کاریگەرییەکی باشی دەبێت بۆ ڕێژەی بەشدار بووان بەڵام هیچ کاریگەرییەکی ئەوتۆی نابێت بەسەر ئەنجامی پارتییەکی دیاری کراو.

لێکۆلەران دەڵێن ساڵانێکە دەنگدان بە ڕێگای پۆستە زیاتر بۆ ئەو کەسانە بووە کە بەساڵاچوون و لە ناوچە دوورەکاندا دەژین کە زیاتر ئەمانە دەنگ بە کۆمارییەکان دەدەن. هەندێک لە ویلایەتەکان بەر لە ڤایرۆسی کۆرۆناش دەنگدان بەڕێگای پۆستە تیادا ئەنجام دەدرا. تێکساس ڕێگای دابوو بە خەڵکانی تەمەن 65 ساڵ بەسەرەوە تا دەنگیان بە ڕێگای پۆستە بدەن. لەو ناوچانەی نێبراسکا کە لە 10 هەزار کەمتر بێت دانیشتوانەکەی ڕێگا دراوە بە پۆستە دەنگی خۆیان بنێرن.

لێکۆڵەران دەڵێن، هەرچەندە سیستمی دەنگدان بە ڕێگای پۆستە بەڕێوەبەرایەتی جیاوازیان هەیە، بەڵام هەمویان سورن لەسەر پرنسیپە بنچینەییەکانیان. هەمو دەنگدەێک بەر لە ڕۆژی هەڵبژاردن دەنگی خۆی دەنێرێت و لە هەندێک حاڵەتدا دەنگدەرەکە دەشێت بیگۆڕێت بۆ ئەوەی خۆی بچێت دەنگ بدات لە بری پۆستە.

نوسەرەرانی لێکۆڵینەوەکە دەنوسن " دەنگدان بە ڕێگای پۆستە دەشێت دەرفەتێک بڕەخسێنێت، لە خراپترین حاڵەتدا ئاستی مێژووی ڕێگای بەشداری کردن دەهێڵێتەوە یان لە باشترین حاڵەتدا، دەشێ ڕێژەی بەشداری کردن بەرزبکاتەوە لە هەمان کاتدا بە شێوەیەکی سەرەکی پشتگیری یەک پارتی سیاسی ناکات بەسەر ئەوی تردا."

XS
SM
MD
LG