Accessibility links

سەرۆکی کارمەندانی کۆشکی سپی: هەڵبژاردن لە 3 ی مانگی 11 ئەنجام دەدرێت


سەرۆکی کارمەندانی کۆشکی سپی مارک مێدۆس ڕۆژی یەکشەممە گوتی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە 3 ی مانگی 11 هەڵبژاردن ئەنجام دەدات. ئەو گوتیشی کاتێک سەرۆک دانۆڵد ترامپ ئاماژەی بە بیرۆکەی دوواخستنی هەڵبژاردن کرد ئەو تەنها نیگەرانی لەمەڕ دەنگدان بە ڕێگای پۆستە دەربڕی.

مێدۆس لە میانەی لێدوانێکیدا لە بەرنامەی Face the Nation ی کەناڵی CBS ڕایگەیاند " ئێمە لە 3 ی مانگی 11 هەڵبژاردن ئەنجام دەدەین و سەرۆک سەرکەوتن بەدەست دەهێنێت."

ڕۆژی پێنجشەممە سەرۆک ترامپ لە تویتێکدا ڕایگەیاند " لەگەڵ دەنگدان لەڕێی دامەزراوەی پۆستەوە، ئەوا هەڵبژاردنی ساڵی 2020 دەبێتە ئەو هەڵبژاردنەی چاودێری نەکرێت و زیاترین فێڵی تیادا بکرێت لە میژووی هەڵبژاردنی ئەمەریکادا. ئەمەش شەرمەزارییەکی گەورەیە بۆ ئەمەریکا. هەڵبژاردن دوا بخەین تا خەڵک بتوانن بە شێوەیەکی دروست و پارێزراو دەنگی خۆیان بدەن؟؟؟".

XS
SM
MD
LG