Accessibility links

ژمارەیەک لە کاربەدەستانی تەندروستی ئەمەریکا لەبەردەم کۆمیتەیەکی لێکۆڵینەوە ئامادە دەبن


لە کاتێکدا ژمارەی توشبوون بە کۆڤد19 و مردن بەهۆی پەتاکە لە ئەمەریکا بەردەوام لە زیادبووندایە، سێ کاربەدەستی باڵای تەندروستی گشتی وڵات ڕۆژی هەینی لەبەردەم کۆمیتەیەکی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ لێکۆڵینەوە لە شێوازی مامەڵەکردنی کۆشکی سپی لەگەڵ پەتاکە، گەواهی دەدەن.

ئەو سێ کاربەدەستە بریتین لە دکتۆر ئەنتۆنی فاوچی شارەزای باڵای وڵاتەکە بۆ نەخۆشییە درمییەکان دکتۆر ڕۆبەرت ڕیدفیڵد بەڕێوەبەری سەنتەری نیشتمانی ئەمەریکا بۆ کۆنترۆڵکردن و ڕێگەگرتن لە نەخۆشییە درمییەکان و جێگری وەزیری تەندروستی ئەدمێرال برێت ژیرۆر نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی ترامپ بۆ تاقیکردنەوەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

هەتا ئێستا لە ئەمەریکا نزیکەی چوار ملیۆن و نیو حاڵەتی کۆڤد19 تۆمار کراوە و زیاتر لە 152 هەزار کەس بەهۆی ئەم پەتایەوە گیانیان لەدەست داوە.

لە هەفتەی ڕابوردوو بەڕێوەبەرایەتی سەرۆک ترامپ ڕێگەی نەدا فاوچی لەبەردەم ئەو کۆمیتەیەی کۆنگرێس گەواهی بدات. دیموکراتەکان دەڵێن لە سەرەتاوە ڕێگەی لی گیرا و دەیانگوت کاتی نییە لە تەواوی مانگی 7 دا گەواهی بدات بەڵام پاش ناردنی نامەیەک بۆ مایک پێنس ڕێگەی پێدرا.

ئەو کۆمیتەیەی کۆنگرێس لەم ساڵدا پێکهێنراوە بۆ چاودێری کردنی چەندین ترلیۆن دۆلاری کەلەلایەن کۆنگرێسەوە بۆ هاوکاری کردنی ئەمەریکا لە کاریگەرییە تەندروستی و ئابورییەکانی پەتای کۆڤد19 پەسەند کراوە.


XS
SM
MD
LG