Accessibility links

حاڵەتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمەریکا چوار ملیۆن تێدەپەڕێنێت


بە گوێرەی ئاماری رۆیتەرز هەتا رۆژی پێنج شەممە کۆی گشتی حاڵەتەکانی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمەریکا چوار ملیۆنی تێپەراندوە و خێرایی دیاریکردنی حاڵەتەکان لە وڵاتدا دەخاتە رووی ئەمەش لەو کاتەوەی یەکەم حاڵەتی ڤایرۆسەکە لە ئەمریکا لە 21 ی مانگی یەکی ئەمساڵدا تۆمارکرا.

بە گوێرەی ئاماری رۆیتەر 98 رۆژی خایاند هەتا ژمارەی حاڵەتەکانی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمەریکا گەیشتنە یەک ملیۆن ، بەڵام تەنها 16 رۆژ لەمەوبەر حاڵەتەکانی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە 3 ملیۆنەوە گەیشتنە 4 ملیۆن. تێکڕای ژمارەی حاڵەتە نوێیەکانی پەتاکە لە ئەمەریکادا لە ئێستادا لە هەر کاتژمێردا پتر لە 2 هەزار و 600 حاڵەتە کە بەرزترین رێژەیە لە جیهاندا.

هاوکاتی تەشەنەکردنی بەربڵاوی پەتاکە لە ئەمەریکادا ئەوەی سەرەتا چەقی ڤایرۆسەکە لە نیۆرکەوە دستی پێکردوو دواتر گەیشتە باشور و رۆژئاوای ئەمەریکا ، ئێستا حوکمەتی فیدرالی ئەمەریکا و بەرپرسانی ستانەکان و خۆجێیەکان مشتومڕیانە لەسەر چۆنیەتی بەگژداچوونەوەی پەتاکە، سەبارەت بەوەی کە چۆن بەربەستەکانی ئابووری و کۆمەڵایەتی سەپێندراوی ئاکامی کۆڤید – 19 خاوبکەنەوە و رێگریکردنیش لە زیادبوونی رێژەی پەتاکە.

سەرۆک ترەمپ کە رێژەی راوەرگرتنەکان لەسەر شێوازی سەروسەوداکردنی لەگەڵ ئەم قەیرانە تەندروستیە بەر لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی مانگی یازدە لە دابەزیندایە. سەرۆک ترەمپ لە مێژە بەرهەڵستی بەکارهێنانی ماسکی کردوە ، بەڵام سەرۆک لەم هەفتەیەدا هانی ئەمەریکاییەکانی دا ماسک بەکاربهێنن.

سەرچاوە: رۆیتەرز

XS
SM
MD
LG