Accessibility links

بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمەریکا


بە پێی ئامارە فەرمییەکانی نەخۆشخانەی جۆنس هۆپکنس زیاتر لە ماوەی 24 کاتژمێردا زیاتر لە 43 هەزار حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمەریکا تۆمار کراوە، ئەمەش بەرزبوونەوەیەکی زۆری حاڵەتەکە لە ئەمەریکا دەخاتە ڕوو.

ئامارەکانی ئەو کۆلیژیە پزشیکییەی بنکە لە باڵتیمۆر ڕایدەگەیەنێت کۆی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمەریکا گەیشتۆتە زیاتر لە 2 ملیۆن و 830 هەزار کەس.

هەر لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابوردووشدا 252 کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە و بەمەش کۆی ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە ئەمەریکا گیانیان لەدەستداوە دەگاتە 129 هەزارو 657 کەس.

بەرزبوونەوەی ڕێژەکەش لە کاتێکدایە سێ ڕۆژی لەسەر یەکە ژامارەی توشبووان هەتا دێت زیاد دەکات و لە ڕۆژی هەینی ڕیکۆردی شکاند و گەیشتە 57 هەزارو 683 حاڵەت بەڵام شارەزایان پێیان وایە کەمبوونەوەی دۆسێکان لە ڕۆژی شەممە ڕەنگە پەیوەندی بەوەوە هەبووبێت بەهۆی پشوی ڕۆژی سەربەخۆیی ئەمەریکا خەڵک زۆر تاقیکردنەوەیان ئەنجام نەدابێت.

سەرۆک دانۆڵد ترامپ لە ڕۆژی شەممە چینی تاوانبار کرد بەوەی کە نەخۆشیەکەی شاردبۆوە و ئەمەش وای کرد کە ئەو ڤایرۆسە بە تەواوی جیهاندا بڵاوبێتەوە، بەڵام ستایشی زانایانی ئەمەریکای کرد. سەرۆک ترامپ گوتی " ڕەنگە ئێمە زۆر بەر لە کۆتایی ئەمساڵ چارەسەری دەرمان یان ڤاکسینمان هەبێت."

.

XS
SM
MD
LG