Accessibility links

جارێکی تر حاڵەتەکانی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمەریکا زیاد دەکات


ڕێژەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا گەیشتە بەرترین ئاست لە ماوەی دوو مانگی ڕابوردوودا کاتێک زۆرترین ژمارەی خەڵکی توشی ڤایرۆسەکە دەبوون.

بە پێی ئامارەکانی زانکۆی جۆنس هۆپکنس 34 هەزارو 700 حاڵەت ڕۆژی سێشەممە لە ئەمەریکا تۆمارکراوە. ئەمەش سێهەم بەرزترین ژمارەیە لە ڕۆژێکدا پاش ژمارەکانی 9 ی مانگی 4 و 24 ی مانگی چوار کە 36 هەزارو 400 حاڵەت تۆمار کرابوون لەو ڕۆژانەدا.

نزیکەی هەفتەیەکە حاڵەتەکانی توشبوون بە کۆڤد19 لە ئەمەریکا هەتا دێت زیاتر دەبن ئەمەش پاش زیاتر لە 6 هەفتەی کە حاڵەتەکان بەرەو کەمبوونەوە دەڕۆشتن. لە کاتێکدا شوێنەکانی وەکو نیویۆک و نیوجێرسی کە چەقی ڤایرۆسەکە بوون لە ئەمەریکا، دەبینین حاڵەتەکان تیایدابە بەردەوامی کەم دەبنەوە، لەچەند ویلایەتێکی تری وەکو ئەریزۆنا، کالیفۆرنیا، مسسیپی، نێڤادا و تێکساس حاڵەتەکان هەتادێت زیاتر دەبن.

سەرەتای ئەم هەفتەیە دکتۆر ئەنتۆنی فاوچی بەڕێوەبەری سەنتەری نیشتمانی ئەمەریکا بۆ نەخۆشییە درمییەکان بە کۆنگرێسی ڕاگەیاند چەند هەفتەی داهاتوو زۆر گرنگە بۆ کەمکردنەوەی ئەم شەپۆلەی زیادبوونی ڤایرۆسەکە.

ئەو گوتی سەرەتا " مەڕۆڕە شوێنێکی قەرەباڵغ و ئەگەر چووی بە دڵنیاییەوە دەبێت ماسک بپێچیت."

XS
SM
MD
LG