کۆشکی سپی دەڵێت 2 ملیۆن پاکەتی دەرمانی هایدرۆکسی کلۆرۆکینیان یاخۆد HCQ بۆ بەڕازیل ناردووە تا یارمەتی ئەو وڵاتەی ئەمەریکای باشوور بدات لە بەرەنگاری ڤایرۆسی کۆرۆنا.
کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا ڕۆژی یەکشەممە گوتی دەرمانەکە بەتایبەتی بەکاردێت تا یارمەتی پەرستار، پزیشك و کارمەندانی پرۆفیشناڵی خزمەتی تەندروستی خۆیان لە ڤایرۆسەکە بپارێزن وهەروەها بۆ تیماررکردنی ئەو نەخۆشانەی کە تووشی ڤایرۆسەکە بوون.
HCQ بەشێوەیەکی بەرفراوان وەك دەرمان بۆ چارەسەرکردنی مەلاریا بەکارهاتووە. دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمەریکا، لە هەڵوێستێکی مشتومڕکراو لەسەر، ئامۆژگاری ڕاوێژکارانی تەندروستی گشتی بەلاوە ناوە و جەختی لەسەر بەکارهێنانی دەرمانەکە بۆ چارەسەرکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا کردووە لەگەڵ ئەوەی هیچ بەڵگەیەك تا ئیستا لەئارادانییە کە کارێگەری بەسەر ڤایرۆسەکەوە هەبێت.
تڕەمپ لەم دواییەدا گوتی هایدرۆکسی کلۆرۆکینی بەکار هێناوە.
لەبەیاننامەکەشدا هەروەها هاتبوو هەردوو وڵاتەکە هەڵێکی هاوبەشی تۆژینەوەیان دەستپیکردووە کەبریتی دەبن لە کۆکردنەوەی زانیارییەکان دوا بەدوای تاقیکردنەوە دەرمانەکە بەمەبەستی هەڵسانگاندنی سەلامەتی و کاریگەری هایدرۆکسی کلۆرۆکین بۆ خۆپاراستی و چارەسەرکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
جێی باسە ژمارەیەکی زۆری توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمەریکا و بەڕازیلدا هەیە بەراورد بە وڵاتانی تر. بەگۆیرەی ئامارێکی زانکۆی جۆن هۆپکنز، لە ئەمەریکا 1.7 ملیۆن کەس ولە بەرازیل زیا لە 514 هەزار کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون.
سەرچاوە/ VOA News