Accessibility links

د. ئازاد مورادیان : قسەکانی خامنئی و ڕێبەرانی تری ئێران لەگەمەیەکی سیاسی ئەچێت


Dr. Azad Moradian
Dr. Azad Moradian

ڕابەری باڵای ئێران ئایەتوڵا عەلی خامنەئی لە وتارێکدا ڕۆژی یەکشەممە وتی " ئەمەریکییەکان لە عێراق و سوریا نامێننەوە و دەردەکرێن" ، و جەختیشی لە داواکەی ئێران کردەوە بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست .

د. ئازاد مورادیان بەرپرسی کومیتەی کوردەکانی دانیشتووی ئەمەریکا بۆ دیموکراسی و مافی مرۆڤ لە ئێران لەمیانەی گفتوگۆیەکدا لەگەڵ شایان پاشا بۆ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا گوتی ئێران لە ئێستاکەدا لەو ئاستەدا نییە بەبەرەکانی لەگەڵ زلهێزێکی وەك ئەمەریکا بکات تا بتوانیت خۆی بە جۆرێک نیشان بدات ببێتە مەترسی بۆ سەر ولاتەیەکگرتۆکانی ئەمەریکا . گوتیشی ئەمەریکا هەر لە ناوچەکەدا دەمێنییەوە بەڵام ڕێبازەکانی گۆرانکاری بەسەر هاتووە کە دەیانەوێت سیاسەتی تیروریستی ئێران لە ناوچەکەدا بەرەی پێیبگێریت کە هەروەها لەوکاتەشدا ئەمەریکا دەتوانێت زیاتر لە هەرێمەکەدا بمێنێتەوە و زیاتریش جێ خۆی بکاتەوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:44 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG