Accessibility links

خامنەئی: ئەمەریکیەکان لە عێراق و سوریا دەردەکرێن


ڕابەری باڵای ئێران ئایەتوڵا عەلی خامنەئی وتی ئەمەریکیەکان لە عێراق و سوریا دەردەکرێن، جەختیشی لە داواکەی ئێران کردەوە بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

خامنەئی لە وتارێکدا وتی کارەکانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان و عێراق و سوریا بۆتە هۆی ناشرین بوونیان. بەبێ ئەوەی هیچ وردەکارییەک بدات وتی " ئەمەریکییەکان لە عێراق و سوریا نامێننەوە و دەردەکرێن."

مانگی ڕابردوو سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وتی فەرمانی بە هێزی دەریایی ئەمەریکا کردووە تەقە لە هەر کەشتیەکی ئێرانی بکەن کە دووچاری کێشەیان دەکاتەوە لە دەریادا.

دوای لێدوانەکەی سەرۆک ترامپ سەرکردەی سوپای پاسدارانی ئێران جەنەڕاڵ حسێن سەلامی وتی کۆماری ئیسلامی ئێران هەر کەشتیەکی ئەمەریکی لە کەنداو ئاسایشی ئێران بخاتە مەترسیەوە ئەوا تێکی دەشکێنێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG