Accessibility links

کارمەندێکی تری کۆشکی سپی توشی پەتای کۆرۆنا دەبێت


یاریدەدەری سەرەکی ئیڤانکا ترامپ، گەورە ڕاوێژکاری کۆشکی سپی هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە.

بەپێی سەرچاوەیەک کە هەواڵەکەی بۆ تۆڕی سی ئێن ئێن پشتڕاست کردۆتەوە، ئەو یاریدەدەرەی ئیڤانکا، نیشانەکانی پەتای کۆرۆنای نەبووە و لەم دوو مانگەی ڕابردوودا لە دوورەوە کاروبارەکانی ڕۆژانەی خۆی بەجێگەیاندووە.

سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژە بەوە دەکەن ئیڤانکا و هاوسەرەکەشی، گارید کوشنەر، پشکنینی تەندروستییان بۆ کراوە و دەرکەوتووە کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا نین.

ئەمە سێهەم توشبوونە بە کۆڤید 19 لە کۆشکی سپی. لە هەفتەی ڕابردوودا 2 کەسی تریش ڕاگەیەندران؛ یەکێکیان یاریدەدەرێکی سەرۆکی ئەمریکا بوو، ئەوی تریشیان یەکێک لە فەرمانبەرەکانی ئۆفیسی جێگری سەرۆکی ئەمریکا بووە.

سەرۆک ترامپ و مایک پێنس، جێگری سەرۆک، ڕۆژانە پشکنینی تەندروستییان بۆ دەکرێت تا بزانرێت هەڵگری ڤایرۆسەکەن یان نا.

بەشی خزمەتگوزاری ئاسایشی لە کۆشکی سپیش پێشتر ڕایگەیاندبوو 11 کەس لە کارمەندانی پاسەوانەکانی کۆشکی سپی توشی کۆڤید 19 بوون.

XS
SM
MD
LG