Accessibility links

نوێترین زانیارییەکانی زانکۆی جۆن هۆپکینز سەبارەت بۆ کۆرۆنا لە ئەمریکا


لە ئەمریکا زیاتر لە 2000 کەس بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا، بەپێی ڕاپۆرتی زانکۆی جۆن هۆپکینز.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە کە درەنگانێکی ڕۆژی چوارشەممە بڵاوکراوەتەوە سەرجەم ژمارەی ئەوانەی بەهۆی کۆڤید 19ەوە مردون لە ئەمریکا 73 هەزار کەسی تێپەڕاندووە.

هەر لەم ڕاپۆرتەی زانکۆی جۆن هۆپکینزدا هاتووە، تا ئێستا یەک ملیۆن و 220 هەزار کەس لە ئەمریکا توشی پەتای کۆرۆنا بوون و نزیکەی 190 هەزار کەسیش پەتاکەیان تێپەڕاندووە.

لەوەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە ئەمریکادا و دەستکردن بە پشکنینە تەندروستییەکان، پشکنین بۆ 7 ملیۆن و 750 هەزار کەس کراوە، بەپێی زانیارییەکانی زانکۆی جۆن هۆپکینز کە بە یەکێک لە سەرچاوە متمانە پێکراوەکانی زانیارییەکان دادەنرێت.

XS
SM
MD
LG