Accessibility links

نوێترین ئاماری ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران


گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابوردووەوە 65 کەسی تری بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لەدەستداوە و بەمەش ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ڤایرۆسەکە لەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە گەیشتۆتە 6 هەزارو 156 کەس.

ئێران یەکێکە لەو وڵاتانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە ڤایرۆسی کۆرۆنا بە خراپتریش شێوە کاریتێکردووە. لە ئێستادا ژمارەی ئەو کەسانەی کەتوشی ڤایرۆسەکە بوون گەیشتۆتە 96 هەزار و 448 کەس و لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابوردوودا 802 حاڵەتی نوێ تۆمار کراوە کە ئەمەش کەمترین ژمارەیە لە ماوەی چەند هەفتەی رابوردوودا. کیانوش جەهانپوور گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران گوتیشی 2 هەزارو 787 کەس ڕەوشی تەندروستیان خراپە بەڵام 77 هەزارو 350 کەس کە دەکاتە نزیکەی 80% ی توشبوان هەتا ئێستا چاکبوونەتەوە.

XS
SM
MD
LG