Accessibility links

دادگایەکی ئەمەریکا بڕیاری دژ بە سکاڵای تیمی نیشتمانی تۆپی پێی ژنانی ئەمەریکا دەرکرد


سکاڵای تیمی تۆپی پێی ژنانی ئەمەریکا ڕۆژی هەینی لەلایەن دادگاوە پوچەڵکرایەوە و فیدراسیۆنی تۆپی پێی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دۆسێکەی بردەوە.

دادوەر گاری کلاوشنەر لە دادگایەکی هەرێمی لە کالیفۆرنیا ئەو سکاڵایەی یاریزانەکانی پوچەڵکردەوە کە ئەوان بە بەراورد لەگەڵ تیمی نیشتمانی پیاواندا پارەی کەمتر وەردەگرن، بەڵام ڕێگەیدا سکاڵاکە لەسەر بیمەی تەندروستی ناڕەوا، گەشتکردن و ڕاهێنانەکان بەردەوام بێت.

داوەرەکە گوتی "تیمی نیشتمانی تۆپی پێی ژنانی ئەمەریکا بە شێوەیەکی گشتی لەسەر بنەمای هەر یارییەک پارەیان زیاتر پێدراوە بەبەراورد لەگەڵ تیمی پیاواندا."

هەرچەندە دادوەرەکە فەرمانیشی دا سکاڵاکەی یاریزانەکان لەسەر ئەوەی کە بە یەکسانەی مامەڵەیان لەگەڵدا ناکرێت کاتێک دێتە سەر گەشتکردن و مەشق و ڕاهێنانەکان دەشێ بەردەوام بێت.

بڕیارە لە 16 ی مانگی 6 دانیشتنی دادگا بۆ ئەو دۆسێیە ئەنجام بدرێت.

مۆڵی لڤینسن گوتەبێژی یاریزانەکان ڕایگەیاند بەنیازن داوای پێداچوونەوە بەسەر بڕیارەکەدا بکەن.

ئەو گوتی " ئێمە شۆک بووین و زۆر بێهیوابوین بەم بڕیارە، و ئێمە کۆڵ نادەین لە هەوڵەکانمان بۆ یەکسانی موچە."

ناوبراو گوتیشی " ئێمە متمانەمان بە دۆسێکەمان و بەڵێنەکانمان هەیە بۆ مسۆگەرکردنی ئەوەی ئەو کچ و ژنانەی کە ئەم وەرزشە دەکەن کەمتر لە جێندەری بەرامبەر نابینرێن."

XS
SM
MD
LG