Accessibility links

زیانی گیانی لە ئەمریکا نزیکەی دوو بەرابەری ئیتالیایە


لە ئەمریکا لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا بەپێی ڕاپۆرتی زانکۆی جۆن هۆپکینز، 1997 کەس بەهۆی کۆڤید19وە گیانیان لەدەستداوە.

تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، لەوەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمریکا 40661 کەس گیانیان لەدەستداوە زیاتر لە 759 هەزار کەسیش توشی پەتای کۆرۆنا بوون.

بەپێی ئامارێکی تریش کە ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاوی کردۆتەوە، زیانە گیانییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمریکا 40 هەزار کەسی تێپەڕاندووە، ئەمەش یانی زۆرترین ژمارەی مردن لە جیهاندا و نزیکەی دوو هێندەی ژمارەی ئەوانەن لە ئیتالیا بە کۆڤید 19 گیانیان لەدەستداوە.

بڵاوبوونەوەی ئەم ئامارانە لە کاتێکدایە لە وڵاتی چین بۆ دووهەم ڕۆژی لەسەر یەکە هیچ کەسێک وەک کاربەدەستانی چین دەڵێن بە پەتای کۆرۆنا گیانی لەدەست نەداوە و وەک دەڵێن ژمارەی توشبووانیش بەم پەتایە بەرەو کەمبوونەوە دەڕوات.

XS
SM
MD
LG