Accessibility links

ڤایرۆسەکانی کۆرۆنا و ئەنفۆنزای بەراز لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکادا


سەرۆک ترامپ وەڵامی ڕەخنەکانی ئەمدواییەی جۆ بایدن، کاندیدی دیموکراتەکان دەداتەوە کە لەسەر دۆسێی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەو ڕەخنانەی گرتبوون.

سەرۆک ترامپ، لە نوسینێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەردا، ڕکابەرەکەی ئێستای و جێگری پێشووی سەرۆکی ئەمریکا بە "بێتوانا" پێناسە دەکات لەو کاتەدا کە ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای بەراز لە ساڵی 2009 بڵاودەبێتەوە کە بووە مایەی گیان لەدەستدانی 17 هەزار کەس لە ئەمریکادا لە سەروەختی سەرۆکایەتی براک ئۆبامادا.

سەرۆک ترامپ دەڵێت، بایدن و ئۆباما کارەسات بوون لە چۆنیەتی سەروسەوداکردن لەگەڵ ڤایرۆسی بەرازدا و 17 هەزار کەس گیانیان لەدەستدا لەبەر هیچ هۆیەک، بەڵکو بەرەنجامی بێتوانایی بوو."

جۆ بایدن، ڕۆژی هەینی باسی لەوە کرد، هاوڵاتیانی ئەمریکایی باجی شکستەکانی سەرۆک ترامپ دەدەن بۆ لێپێچینەوە کردن لە وڵاتی چین لەسەر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

بایدن لەو ڤیدیۆیانەی لەسەر ئینتەرنێت بڵاوی کردوونەتەوە دەڵێت " ڕاستیە تاڵەکە ئەوەیە کە دانۆڵد ترامپ، ئەمریکای خستۆتە بەردەم بڵاوبوونەوەی ئەم ڤایرۆسە، ئاگاهییەکانی پسپۆڕانی تەندروستی و دەزگاکانی هەواڵگری فەرامۆش کردووە و لەبری ئەوان متمانەی بە ڕێبەرانی چین داوە."

کاندیدی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنەکەی مانگی یازدەی سەرۆکایەتی ئەمریکا، دەڵێت "ترامپ دارایی لەو بەرنامەیە بڕیوە کە لە سەروەختی بەڕێوبەرایەتییەکەی ئۆبامادا دانراوە بۆ چاودێریکردنی نەخۆشییە درمییە نائاساییەکان، هەروەها ژمارەی پسپۆڕانی لە نێوەندەکانی نەهێشتنی نەخۆشی و خۆپاراستن لە نەخۆشییەکان، بە ڕێژەی دوو لەسەر سێ کەم کردۆتەوە."

XS
SM
MD
LG