Accessibility links

دکتۆر کرمانج گوندی: پشتیوانی ئۆباما کاریگەرییەکی ئەرێنی دەبێت بۆ بایدن لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکادا


سەرەتای ئەم هەفتەیە باراک ئۆباما سەرۆکی پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە پەیامێکیڤیدیۆییدا پشتیوانی خۆی بۆ جۆ بایدنی کاندیدی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا دەربڕی وگوتی، کارکردن لەگەڵ جۆ بایدن یەکێکەبووە لە باشترین بڕیارەکانی ماوەی ژیانم. ئەمەش ڕۆژێک پاش ئەوە هات کە سیناتۆر بێرنی ساندەرزی کاندیدی پێشووی دیموکراتەکان ڕێگای بۆ ئۆباما خۆشکرد بە ڕاگەیاندنی پشتیوانیی خۆی بۆ جۆ بایدن، ساندەرز ئەم هەڵوێستەی دەربڕی، کە تەنیا پێنچ ڕۆژ تێپەڕیبوو لە کشانەوەی لە هەڵمەتی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکادا. بەمەش ئێستا جۆ بایدن تاکە ڕکابەری دانۆڵد ترامپە لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکادا.

باراک ئۆباما لە پەیامە ڤیدیۆییەکەیدا بۆ خەڵکی ئەمەریکا ڕایگەیاند،جۆ بایدن کە بۆ ماوەی هەشت ساڵ جێگری بووە هەموو تایبەتمەندییەکی سەرۆکایەتی لەخۆ دەگرێت و بە کەسێکی ژیر ولێهاتوو ناودێری کرد و گوتی بۆ ئێستا کە لە قەیرانی تەندروستی کۆرۆناداین پێویستمان بە کەسێکی وەک جۆ بایدننە، چونکە لە ڕابردوودا مامەڵەی لەگەڵ قەیرانی تەندروستی کردووە لە جیهاندا بە تایبەتیش نەخۆشی ئیبۆلا لە ئەفریکا. جا ئەو پشتیوانییەی ئۆباما تا چەند یارمەتی بایدن دەدات لە ڕوبەڕووبوونەوەی سەرۆک دانۆڵد ترامپدا؟ ئایا پشتیوانی بێرنی ساندەرزسیش دەبێتە مایەی یەکخستنی دیموکراتەکان لە بەرامبەر پاڵێوراوی کۆمارییەکان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکادا؟ وبایدن لە کێ ڕادەبینیت ببتە جێگری ؟ ئەم قەیرانەی ڤایرۆسی کۆڤید 19 چ کاریگەرییەکی لەسەر هەڵمەتەکانی هەڵبژاردندا دەبێت؟ هەروەها بەرنامە وبەڵێنەکانی بایدن چین بۆ دەنگدەرانی ئەمەریکایی؟ ئەمانە و چەند پرسیارێکی تریش تەوەری بەرنامەی هەولەو واشنتنە کە حەیدەر کەریم پێشکەشی دەکات.

please wait
Embed

No media source currently available

0:00 0:21:32 0:00


XS
SM
MD
LG