Accessibility links

ئامارەکانی کۆرۆنا لە نیویۆرک


فەرمانڕەوای ستانی نیویۆرک داخستنی تەواوەتی ستانەکەی تا کۆتایی مانگی چوار درێژکردەوە.

ستانی نیویۆرک بە چەقی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دادەنرێت لە ئەمریکادا.

ئەندرۆ کۆمو، فەرمانڕەوای ستانی نیویۆرک دەڵێت ڕێژەی ئەوانەی بە کۆڤید 19 گیانیان لە دەستداوە لە ستانەکەیدا، 2 ڕۆژە ڕێژەیەکی جێگیرە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا داخستنی خوێندنگەکان و کارە بازرگانیەکانی کە پێویست نین، تا ڕۆژی 29 ی مانگی چوار، درێژکردۆتەوە.

فەرمانڕەوای نیویۆرک جەخت دەکاتەوە لەوەی هێشتا کاتی ئەوە نییە ڕەوشەکە هێور بکرێتەوە و دەشڵێت سزای دارایی زیاد دەکرێت لە 500 دۆلارەوە بۆ هەزار دۆلار لەسەر ئەوانەی سەرپێچی لە ڕێوشوێنەکان و ڕێنوماییەکاندا دەکەن.

کۆڤید 19 لە نیویۆرک، تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە بۆتە مایەی گیان لەدەستدانی 4758 کەس.

فەرمانرەوای ستانی نیویۆرک دەڵێت ئەم داکشانانە لە ژمارە و ڕێژەکاندا بە مانای ئەوەیە ڕێوشوێنەکان و ڕێنوماییەکان کاریگەری ئەرێنی خۆیان هەبووە و پێویستیشە بەردەوامی پێبدرێت.

XS
SM
MD
LG