وەزیری تەندروستی تورکیا ڕایگەیاند 76 کەس لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابوردوو بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە بەمەش ژمارەی ئەوە کەسانەی بەهۆی ڤایرۆسەکە لەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە دەگاتە 501 کەس.
فەخرەتین کۆچا ڕایشیگەیاند ژمارەی توشبووان هەتا لە ئێستادا 23 هەزارو 934 حاڵەتە لەوانەدا 3 هەزارو 13 حاڵەتی ڕۆژی شەمە ڕاگەیەندراوە. هەزارو 311 کەس لە ئێستادا لە نەخۆشخانە لە ژێر چاودێری ورددان.
وەزارەتی تەندروستی تورکیا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەرەوە ڕایگەیاندووە هەتا ئێستا 786 کەس چاکبوونەتەوە.