Accessibility links

ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمەریکا دەگاتە 300 هەزار کەس


بە پێی دواین ئاماری ڕۆژی شەممەی ئاژانسی ڕۆیتەرز ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە 300 هەزار کەس تێپەڕیوە و زیاتر لە 8 هەزار و 100 کەسیش بەهۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەستداوە.

لە ئێستادا ڤایرۆسی کۆڤد 19 بە خراپتریش شێوە کاری کردۆتە سەر ویلایەتی نیویۆرک فەرمانڕەوای نیویۆرک ئەندرۆ کۆمۆ ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابوردوودا 630 کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە. ئەو گوتیشی هێشتا تەنها 30 ڕۆژە کە یەکەم حاڵەت لە ویلایەتەکە تۆمار کرا "وەکو ئەوە وایە هەمیشە ئەم نەخۆشییە هەبوبێت."

کۆمۆ لە کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەکەیدا ڕایگەیاند هەتا ئێستا بەهۆی 3 هەزارو 565 کەس لە ویلایەتەکە بەهۆی بەهۆی ئەم نەخۆشییە گیانیان لەدەست داوە بە تایبەتی حاڵەتەکان لە ڕۆژهەڵاتی شاری نیویۆرک زۆر بە خێرایی بڵاودەبێتەوە.

شارەزایانی تەندروستی کۆشکی سپی لەو بڕوایەدان بۆی هەیە ئەم ڤایرۆسە 100 بۆ 240 ئەمەریکایی بکوژێت.

هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە زیاتر لە یەک ملیۆن کەس لەسەرانسەری جیهاندا توشی ڤایرۆسی کۆڤد19 بوون و زیاد لە 60 هەزار کەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە

XS
SM
MD
LG