Accessibility links

ئەو کەشتیانەی کە چەندین حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنایان تێدا بوو لە بەندەری فلۆریدا لەنگەر دەگرن


کەشتییەکی کە بەلایەنی کەم دوو کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا تیایدا گیانیان لەدەستدابوو و لە کەنارەکانی ئەمەریکای باشور ڕێگەی لێ گیرا، دووا جار پاش دوو هەفتە لە ناو دەریا و چەند ڕۆژی وتووێژی چڕ لەگەڵ کاربەدەستانی توانی ئێوارەی پێنجشەممە لە کەناری فلۆریدا لەنگەر بگرێت.

کەشتی گەشتوگوزاری زاندام و کەشتی ڕۆتردام کە بۆ یارمەتیدانی زاندام ڕەوانە کرابوو، ڕێگەیان پێدرا سەرنشینەکانیان لە بەندەری ئیڤەرگلیەدس داگرن پاش ئەوەی ڕێککەوتنێکیان لەگەڵ لەگەڵ کاربەدەستان ئەنجامدا کە ترسی ئەوەیان هەبوو حاڵەتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ناوچەکەیان زیاتر بکات.

کاربەدەستانی ناوچەی برۆوارد و کۆمپانیای هۆڵاند ئەمەریکا ماوەیەکی کورت بەر لەوەی کەشتییەکە بگاتە بەندەرەکە ڕێککەوتنەکەیان ڕاگەیاند.

کۆمپانیای هۆلاند ئەمەریکا بۆ گەشتی دەریایی لە سەرەتادا ڕایگەیاند 45 کەسی کە نەخۆش لە ناو کەشتییەکە دەمێننەوە هەتا چاک دەبنەوە، بەڵام پاشان شەوی پێنجشەممە ڕایگەیان 26 سەرنشین و 50 کارکەری ناو کەشتییەکە نەخۆشن. بە پێی پلانەکە ئەو کۆمانیایە دەتوانێت 13 لە سەرنشین و ئەندامەکانی کە پێویستیان بە چاودێری تەندروستی هەیە بباتە دوو نەخۆشخانەی نزیکی ناوچەکە.

نزیکەی سێ هەفتەیە سەرنشینەکانی ناو کەشتی زاندام نەیانتوانیوە لە کەشتییەکە بێنە دەرێ. 4 کەسی بەساڵاچوو لە ناو کەشتییەکە گیانیان لە دەستداوە بەلایەنی کەم دووانیان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە.

کەشتی زاندام 442 سەرنشین و 603 کارکەری تێدابوو و 808 سەرنشین و 583 کارکەریش لە نێو ڕۆتردامدا بوون.

XS
SM
MD
LG