ڕۆژانە هەزاران کەس لە دونیا بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیان لە دەست دەدەن و لە هەمان کاتیشدا ڕێژەیەکی زۆر لە توشبووان ڕۆژانە لە سەرانسەری دونیادا دەتوانن بە سەر ڤایرۆسەکەدا زاڵ ببن و خۆیانی لێ ڕزگار بکەن.
شاری سەقز لە کوردستانی ئێران بە بەراورد لەگەڵ شارەکانی تردا، یەکێکە لەو شارە کوردنشینانەی ڕێژەی دانیشتوانی زۆرە، دەشێت هەر ئەمەش وەهای کردبێت زیاترین ڕیژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و گیان لەدەستدانی بەهۆی کۆڤید 19وە تیادا بێت.
بەفراو نوری، لە بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا، لەگەڵ ئەهوەن موراد وەیسی، وتووێژی کردووە. بەڕێز وەیسی دانیشتوویەکی شاری سەقزە و باس لەوە دەکات چۆن بووە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا و هەروەهاش چۆن توانی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕزگاری ببێت.
زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە: