Accessibility links

کۆرۆنا جیاوازییەکی تر زێد دەکات لە کۆمەڵگەی ئەمریکاییدا


لە شاری لۆس ئەنجلس، ئێرک گارسیتی، شارەدار فرمانی داخستنی بەسەر شارە نزیکەی 4 ملیۆن کەسەکەیدا سەپاندوەهەروەها هەڕەشەی کرد ئەو خاوەن کارداریانەی پابەند نەبن بە زەبری هێز کارداریەکانیان پێدادەخات و دەستگیریان دەکات.

لە میسیسیپی کە دانیشتوانەکەی نزیکەی 3 ملیۆن کەسە ،" تەیت رڤییز" فەرمانڕەوای ستانەکە ڕێگەی بە زۆربەی کارداریەکان داوە کراوەبن، تەنانەت رێستورانەکان بەو مەرجەی لەیەک کاتدا خزمەت پێشکەش بە دە کەس زیاتر نەکەن.

سیاسەتە جیاوازەکان بەڵگەی ئەوەن کە تەنانەت ئەم پەتا جیهانیە ناتوانێت کەلێنە جیاوازەکانی سیاسی سەردەمی ترەمپ پڕبکەنەوە. ناکۆکیە توندەکان لەسەر کۆچبەری ، باج و خزمەتگوزاری تەندروستی ئێستا لەم کاتەی تەشەنەکردنی ڤیرۆسی کۆرۆنا ڕەنگدانەوەی لەسەر بڕیاردانەکان هەیە، ئەو ڤایرۆسەی هەڕەشە لە ژمارەیەکی بێشومار لە ژیانی مرۆڤ دەکات هەروەها لە ئابووریە ناوخۆییەکان لە سەرانسەری ئەمەریکادا.

" لاری لێڤیت" سەرپەرشتیاری سیاسەتی تەندروستی دەکات بۆ دامەزراوەی کایزەر دەڵێت؛ ئەم پەتایە پەنجەرەیەکە بەڕووی سیاسەتەکانماندا.

لاری بەدواداچوونی بۆ کاردانەوەکان بەرامبەر کۆرۆنا کردوە ، بەتایبەت بە درێژایی دوو هەفتەی رابردوو کە دابەشبوونێکی سیاسی تێیدا سەریهەڵداوە و دەڵێت ئەمە ساڵی هەڵبژاردنە کە دابەشبوونی تێدایە و دەرئەنجامی خراپیشی دەبێت.

XS
SM
MD
LG