Accessibility links

سەرۆک ترامپ واز لە بیرۆکەی داخستنی تەواوی شاری نیویۆرک دەهێنێت


سەرۆک دانۆڵد ترامپ،ئاگاهی گەشت کردن بۆ ناوچەی نیویۆرک ڕادەگەێنێت چونکە ڤایرۆسی کۆرۆنا بە قورسی لێیداوە بەمەبەستی وەک دەڵێت بۆ سنوردارکردنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

سەرۆک ترامپ لەو پێشنیارەی پێششوی پاشگەز دەبێتەوە کە گوتبووی ڕەنگە ئەو هەوڵی دابڕاندنی تەواوی نیویۆرک بدات. سەرۆک ترامپ لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەردا دەنوسێت "پێویست ناکات ناوچەکە کەرەنتینە بکرێت."

ئەم ڕاگەیاندنەی سەرۆک ترامپ لەوکاتەدا بوو کە ئاماری گیان لەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوەلە ئەمەریکادا،2 هەزار و 100 کەسی تێپەڕاند، کە دوو هێندەی ژمارەی دوو رۆژ لەمەو بەرە. لە ئێستادا لە ئەمەریکادا پتر لە 122 هەزار حاڵەتی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە و ئەم ژمارەیەش لە ئاماری هەر وڵاتێکی جیهان زیاترە.

لەو کاتەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا یەکەمجار لە کۆتایی مانگی یەکی ئەمساڵ لەئەمەریکادا سەریهەڵدا ، سەرۆک ترامپ لێدوانی ناجێگیری داوە لە نێوان کەمکردنەوەی ئاستی مەترسیەکان و نێوان هاندانی ئەمەریکاییەکان بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنەکان بۆ خاوکردنەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە.

پاشنیوەڕۆی دوێنی شەممە سەرۆک ترامپ گوتی رەنگە قەدەغەی گەشت بۆی و لێوەی بەسەر شاری نیویۆرک و چەند بەشێکی نیو جێرزی و هەروەها کنێکتیکت دا بسەپێنێت، ئەو شوێنانەی کانگای نەخۆشیەکەن لە ئەمەریکادا، ئەمەش لە پێناو پاراستنی ستانەکانی دیکەیە ئەوانەی هێشتا قورساییەکی زۆری ڤایرۆسەکەیان لەسەرە. سەرۆک ترامپ وردەکاری کەمی دیاریکراوی لەو بارەیەوە خستە روو.

ڕەخنەگران دەستبەجێ ئەم بیرۆکەیەی سەرۆک ترامپیان بە ناپراکتیک ناودێرکرد و گوتیان ئەم بیرۆکەیەی ترامپ بێسەروبەری دەخوڵقێنێت لە ناوچەیەکدا کە بزوێنەری ئابووریە لە ڕۆژهەڵاتی ئەمەریکادا کە لەسەدا 10 ی هاوڵاتیانی ئەمەریکای پێکدێنێت و هەروەها لە سەدا 12ش لە کۆی بەرهەمی گشتی ناوخۆیی.

XS
SM
MD
LG