Accessibility links

گەورە پسپۆڕی نەخۆشیە درمیەکان ئاگاهی دەدات


پسپۆڕی باڵای حکومەتی ئەمریکا بۆ نەخۆشیە درمیەکان ئەمڕۆ یەکشەممە ئاگاهیدا و دەڵێت بە ملیۆنەها ئەمەریکایی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبن و 100 بۆ 200 هەزار کەسیش گیان لەدەست دەدەن.

ئەم ئاگاهیدانەش هاوکاتە لەگەڵ هاندان و داواکردن لەهاوڵاتیان لە ناوەوە و دەوربەری نیویۆرک کە چەقی تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنایە لە وڵاتەکەدا تا هاتۆچۆکردنیان سنورداربکەن وەک هەوڵێک بۆ ڕێگرتن لە بڵاوبوونەوەی ئەم پەتایە.

دکتۆر ئانتۆنی فۆسی ئەم ئاگاهیانەی لە لێدوانەکەیدا بوو بۆ بەرنامەی دۆخی وڵات لە کەناڵی CNN .

بەپێی دواترین ڕاپۆرتی زانکۆی جۆن هۆپکینز لەسەر ڕەوشی کۆرۆنا لە ئەمریکا، هەتا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە نزیکەی 125 هەزار کەس لە ئەمەریکادا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 2 هەزار و 200 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

لە سەرانسەری جیهاندا پزیشکان ناچارکران بڕیاری سەخت بدەن سەبارەت بەوەی کام لە نەخۆشەکان بەو ژمارە کەمە لە ئامێری هەناسەدان ڕزگار بکەن، ئیسپانیا و ئیتالیا داوای یارمەتی زیاتری ئەوروپایان کردوە.

ئاماری جیهانی پشتڕاستکراوەی ئەوانەی لە ئاکامی ڤایرۆسی کۆرۆناگیانیان لەدەستداوە31 هەزار کەسی تێپەڕاندوە.

لە ئەمریکاڤایرۆسی کۆرۆنا بە شێوەیەکی بەرچاو لە شارەکانی وەک دیترۆیت، نیو ئۆرلینز، هەروەها شیکاگۆ بڵاوبۆتەوە. تەنانەت ناوچە گوندیەکانی ئەمەریکا ئەوانیش لەم ڤایرۆسە پارێزراو نەبوون.

زیاتر لە نیوەی ئەوانەی بەهۆی کۆڤید 19 ەوە لە سەرانسەری جیهاندا گیان لەدەستدەدەن لە ئیتالیا و ئیسپانیان و ڕۆژانە مردنی پتر لە 800 کەس لە هەریەک لەو وڵاتانەدا ڕادەگەێندرێت.

پسپۆڕان دەڵین ژمارەی گیان لەدەستدانەکانی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە سەرانسەری جیهاندا تۆمار دەکرێنزۆر بەکەمتر لەئاماری ڕاستەقینەی خۆیان ڕادەگەێنرێن بەهۆی سنورداریی تاقیکردنەوەکان و بڕیاری سیاسیەوە سەبارەت بەوەی کە ئایا کام لە تەرمەکان هەژماربکەن.

بە پێچەوانەی ئەمەریکاوە، فەڕەنسا و ئیتالیا ئەو مردوانە هەژمار ناکەن ئەوانەی لە ماڵەکاندا یان لە نەخۆشخانە و بنکە تەندروستیەکاندا گیان لەدەستدەدەن، وێڕای ئەوەی تیمارگەکان بە کانگای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهاندا ناسراون.

XS
SM
MD
LG