Accessibility links

ڕێبەرێکی مافە سڤیلییەکانی ئەمەریکا لە تەمەنی 98 ساڵیدا کۆچی دوایی دەکات


ڕێبەرێکی بزوتەنەوەی مافی سڤیلی ئەمەریکا ڕێڤرەند جۆسف لاوری لە تەمەنی 98 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. لاوری لە نزیکەوە لەگەڵ دکتۆر مارتن لوتەر کینگی دامەزرێنەوەری بزوتنەوەی مافی سڤیلی کاریکردبوو.

بنەماڵەی دکتۆر لاوری لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند شەوی هەینی نزیکەی کاتژمێر 10 لە ناو خێزانەکەی خۆی لە ماڵەوە بە ئارامی بەجێی هێشتین.

لە ساڵی 2009 و پاش چەند مانگ لەوەی لە مەڕاسیمی دەستبەکاربوونی سەرۆک ئۆباما وتارێکی پێشکەش کرد،لاوری لەلایەن سەرۆک باراک ئۆباماوە خەڵاتی سەرۆکایەتی بۆ ئازادی پێبەخشرا، کە باڵاترین خەڵاتی ڕێزلێنانی سڤیلییە لە ئەمەریکادا.

لاوری لە ساڵی 1957 لەگەڵ دکتۆر کینگ و ئەندامە ڕەشپێستەکانی تر کۆنفرانسی ڕێبەرایەتی کرستیانی باشوریان دامەزراند بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی نژادپەرستی لەسەرانسەری باشوری ئەمەریکا. ئەو بۆ ماوەی 20 ساڵ سەرۆکایەتی ئەو کۆنفرانسەی کرد هەتا لە ساڵی 1998 دەستیلەکار کێشایەوە.

بەڵام هەتا تەمەنی گەیشتە 90 ساڵیش هەر بەردەوام بوو لە کارەکانی بۆ یەکسانی.

XS
SM
MD
LG