Accessibility links

ئەگەرەکانی دووبارە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا


گەورە پسپۆڕی نەخۆشییە درمییەکان لە حکومەتی ئەمریکادا ئاگاهی دەدات کە دەشێت بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ببێتە وەرزی و جارێکی تر و بە هێز و تواناییەکی گەورەتریشەوە بڵاوببێتەوە، ئەگەر بێتوو ئامادەکاریی نەکرێت بۆ ڕێگەلێگرتنێکی تەواوەتی.

دکتۆر ئەنتۆنی فاوچی، بەڕێوبەری نێوەندی نیشتمانی بۆ نەخۆشییە درمییەکان دەڵێت لێرەدا بەڵگە ئەوەیە، تەشەنەکردن و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە لە نیوەگۆی باشوری زەویدا هاکات بووە لەگەڵ دەستپێکردنی وەرزی زستاندا لەو بەشەی زەویدا .

دکتۆر ئەنتۆنی دەڵێت، لە ئێستادا ئەگەری گەڕانەوەی ڤایرۆسەکە، ئەرکی لێکۆڵەرەوەکانی زۆر زیاتر و گرنگتر کردووە بۆ دۆزینەوەی دەرمان و کوتانی پێویست، هەر بۆیە وەک دەڵێت ئەمریکا و وڵاتانی تریش پێویستە ئامادەبن.

بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بۆتە پەتایەکی جیهانی و تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە بەلانیکەم 470 هەزار کەس لە سەرانسەری جیهاندا توشی کۆڤید 19 بوون و هەروەهاش زیاتر لە 21 هەزار کەس بەهۆی ئەم پەتایەوە گیانیان لەدەستداوە.

XS
SM
MD
LG