Accessibility links

ئەمریکا و پشکنینی تەندروستی لە سەروەختی کۆرۆنادا


زنجیرەیەک هەنگاوی هەڵە لە نێو دەزگای تەندروستی گشتی باڵای ئەمریکادا بۆتە مایەی کەمبوونەوەیەکی مەترسیدار بۆ تاقیکردنەوەکان لە نێو تاقیگەکانی جێی متمانەن بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا و ئەمەش وەڵامدانەوەی لەسەر ئاستی فیدراڵی بۆ پەتاکە کۆتوبەند کردوە واتە بۆ ئەو پەتایەی هەر وەک چۆن ئاگر لە پاوان بەردەبێت ئاوەها سەرانسەری ئەمەریکا دەگرێتەوە.

لە سەرەتای ئەم مانگەدا سەرۆک دۆناڵد ترامپ ئەمەریکاییەکانی دڵنیاکردەوە لەوەی کە تاقیکردنەوەی کۆڤید 19 ئەوەی لەلایەن نێوەندەکانی کۆنترۆڵکردنی نەخۆشیەکان و خۆپاراستن بەرهەمهێنراوە زۆر سەرکەوتوە و گوتیشی هەر کەسێک دەیەوێت ئەو تاقیکردنەوەیەی بۆ بکرێت دەتوانێت بیکات. بەڵام دوای ئەم لێدوانەی سەرۆک ترامپ و تەنانەت پاش ئەوەش کە یەکەم توشبوون لە ئەمەریکادا پشتڕاستکرایەوە وزۆرێک لە ئەمریکاییەکان هێشتا ناتوانن ئەو تاقیکردنەوەیە بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر خۆیان ئەنجام بدەن.

لە مانگی دوودا، ئەو کاتەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نێو هاوڵاتیانی ئەمەریکاییدا ڕەگی داکوتا، هاوکات داتاکانی سەنتەرەکانی کۆنترۆڵکردنی نەخۆشیەکان و خۆپاراستن ئەوە دەخەنە روو کە تاقیگەکانی حکومەتی ئەمەریکا 352 تاقیکردنەوەیان بۆ کۆڤید 19 کردوە ، واتە تێکڕا رۆژی تەنها 12 تاقیکردنەوە.

XS
SM
MD
LG