Accessibility links

سەرۆک ترامپ و چارەسەرکردنی قەیرانی کۆرۆنا


هاوکاتی هەروادێ و ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەزیادبووندایە، سەرۆک ترامپ دەڵێت دەخوازێت لە ماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا وڵات بەڕوی کارداریدا وەگەڕبخاتەوە نەک لە ماوەی چەند مانگێکدا و دەشڵێت بە بێ بەڵگە، درێژەدان بە داخستنی وڵات ڕەنگە ببێتە مایەی مەرگی زیاتر لە خودی پەتاکە.

سەرۆک ترامپ لە لێدوانەکەی ڕۆژی دووشەممەیدا بۆ پەیامنێران ئاماژەشی بەوە کردوە کە ناکرێت پەنا بۆ چارەسەرێک بەرین کە لە خودی کێشەکە خراپتربێت.سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت "دەبێت وڵاتمان بخەینەوە گەڕ چونکە ئەگەر وانەکەین، بە ڕای من دەبێتە مایەی خوڵقاندنی ئەو کێشانەی کە دەشین کێشەی زۆر گەورەتربن."

پسپۆڕانی تەندروستی بە ڕوونی گوتویانە ئەگەر ئەمەریکاییەکان بەردەوام نەبن لە سنووردارکردنی بەرچاوی ئاستی بەریەککەوتن و تێکەڵبوون و بچنە سەر کارەکانیان و لە ماڵەوە نەمێننەوە ، ئەوا سیستمی خزمەتگوزاری تەندروستی بە ژمارەی حاڵەتەکانی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنادا ڕاناگات.

لەو دەمەی خراپترین بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چەند ناوچەیەکی ئەمریکادا هەیە، وەک نیویۆرک ، پسپۆڕان هۆشیاری دەدەن لەوەی نەخۆشی کۆڤید 19 کە بە خێرایی دەگوێزرێتەوە، بە دڵنیاییەوە تەشەنە دەکات.

بەهۆی کاریگەرییە نەرێنیەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، ئێستا سەنگیی خراوەتە سەر باری ئابووری و بە ملیۆنەها ئەمەریکایی لە کار کەوتوون و بازاڕەکان داخراون، هەموو ئەمانەش پەیامی سەرۆک ترامپ بۆ سەرلەنوێ هەڵبژاردنەوەی لاواز دەکات.

XS
SM
MD
LG