Accessibility links

ڤایرۆسی کۆرۆنا و ڕێژەی بێکاری لە ئەمریکا


هەتا دێت ژمارەی ئەو ئەمەریکاییانەی لە ناکاودا کارەکانیان لەدەست دەدەن ڕوو لە زیادبوون دەکات.

بەهۆی مەترسیەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە پیشەسازیەکان و کارداریەکان و خوێندنگەکان دادەخرێن و لە کار دەوەستن.

ئابووریناسان دەڵین ڕەنگە ئێستا وڵات لە ڕەوشی داڕمانی ئابووریدا بێت و بەگوێرەی هەندێک مەزندەکردن ڕێژەی بێکاری بەرزدەبێتەوە بۆ لە سەدا 20.

ڕەچێڵی یارنێڵ ؛ خاوەنی ساڵۆنی فۆسێت لە شاری "گارتسڤیڵ" لە ستانی ئۆهایۆ دەڵێت ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو پێیان گوتبوو شوێنی کارەکەی دابخات وەک هەنگاوێک بۆڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

رەچیڵی دەشڵێت ئەو پلانی هەیە یارمەتی کارمەندەکانی خۆی بدات تا داوای بیمەی بێکاری پێشکەش بکەن . لە لێدوانەکەیدا بۆ کەناڵی تەلەفزیۆنی WEWS لە کلیڤلاند گوتی ؛ هەموو زانیاریەکانی پێویست بۆ وەرگرتنی بیمەی بێکاری بە کارمەندەکانم دەدەم و دەمەوێت دڵنیابم لەوەی کارمەندەکانم بتوانن پارەی خزمەگتگوزاریەکانیان بدەن.

مایک تەتڵ، شوفێری پاسی خوێندنگەی "وچیتا" بە دەزگای تەلەفزیۆنی KAKEلە شاری وچیتا گوت: لەدەستدانی کتوپڕی کار کاریگەری خۆی دەبێت و کاریگەری خراپی دەروونی دەبێت و ناڕەحەتت دەکات.

سیناتۆری ستانی کەنساس" ئۆلیثا فۆست" گوتی شوفێرانی وەک تەتڵ دەتوانن داوای بیمەی بێکاری بکەن هەروەها خزمەتگوزاریەکانی دیکەی حوکومەتیش بکەن، بەهۆی ڕەوشی پێشبینی نەکراوی ڤایرۆسی کۆرۆناوە. ناوبراو گوتیشی مامەڵەی داواکاری بۆ بیمەی بێکاری بە خێرایی جێبەجێ دەکرێن، هەروەها دەشتوانن یارمەتیش لە بەشی منداڵان وخێزان وەرگرن.

XS
SM
MD
LG